کۆمەڵایەتی
به‌م خاڵانه‌ ده‌توانیت كه‌سایه‌تى ناڕاستگۆ و دووڕوو بناسیته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى زۆربه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین بزانین تاچه‌ند هاوسه‌ر یان هاوڕێیانمان یان چوارده‌ورمان ڕاستگۆن له‌گه‌ڵمان و پێویسته‌ كه‌سایه‌تى دووڕوو و ناڕاستگۆ له‌ ڕاستگۆ جیابكه‌ینه‌وه‌ .
1- كه‌سه‌ دووڕوه‌كان و ناڕاستگۆكان  ته‌نها ڕێز له‌و كه‌سانه‌ ده‌گرن كه‌ له‌وان به‌هێزترن یان ده‌وڵه‌مه‌ندترن .
2-كه‌سه‌ دووڕوه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن سوود له‌ هه‌موو شتێك وه‌ربگرن ، هه‌ربۆیه‌ ده‌توانین بڵێین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان له‌گه‌ڵت ده‌بن.
3-كه‌سانی دووڕوو به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ببنه‌ سه‌نته‌ری قسه‌كردن و هه‌میشه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌هه‌موو شوێنێك سه‌ره‌نجى  چوارده‌وور به‌لاى خۆیاندا رابكێشن.
4-دووڕوو به‌رده‌وام حه‌ز به‌ خۆده‌رخستن ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌سه‌ ڕاستگۆكان زۆر له‌خۆبوردوون.
5-دووڕوه‌كان حه‌ز به‌ باسكردنی كه‌سانی دیكه‌ ده‌كه‌ن.
6-دووڕوه‌كان هه‌رگیز په‌یمان نابه‌نه‌ سه‌ر .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
3579 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/25/2019 11:43:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ