فهیسبوك زیاتر له 2 ملیۆن ههژمار دادهخات
ئاڕاسته:چاوان حسام
فهیسبوك لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و تێیدا دوو ملیۆن هەژماری ساختەی داخستووە.
كۆمپانیاى فهیسبوك لە راگەیەندراوێکی كه وێنهیهكى دهست ئاڕاسته كهوتووه ئاماژهى بهوهكردووه: لە شەش مانگی ڕابردوودا تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبوك کە رووبەڕووی هەڕەشەی ژمارەیەکی زۆر لە هەژماری ساختە بۆتەوە کە بێزارکەربوون و هۆکارەکەشی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بووە، لەکاتێکدا لەچارەکی یەکەمی ٢٠١٨دا یەک ملیۆن هەژماری سڕیوهتەوە.
میدیای ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن:بەسڕینەوەی ئەو ژمارەیە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، فەیسبووک ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە.
فەیسبووک گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتییە و تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو خاوەنی دوو ملیار و ٣٠٠ ملیۆن بەکارهێنەربووە هاوكات لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و تێیدا دوو ملیۆن هەژماری ساختەی داخستووە.
|