دۆسیە
په‌یامی گه‌نجانی یه‌ كێتی له‌ساڵیادی یه‌كێتیدا چی یه‌ ؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم


44 ساڵ پێش ئێستاو له‌ رۆژی 1-6-1975 دا دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نرا وله‌ ساته‌شه‌وه‌ تا هه‌نوكه‌ قوربانی ده‌دات و به‌ رده‌وامیش ده‌بێت.
له‌ م ڕاپۆرته‌ی ئاڕاسته‌دا گه‌نجان و كادیرانی یه‌ كێتی وێڕای پیرۆزبایی كردن له‌ م ساڵ یاده‌دا په‌ یمان و په‌ یام و دڵسۆزی خۆیان دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

یەکێتیەکەی مام جەلال هەمیشە پێشنەگە

كادیرو رۆژنامه‌نوسی یه‌ كێتی سیروان جه‌لال ده‌ڵێت، هێزێک کە ژمارەی شەهیدەکانی لە ژمارەی ئەندام و دەنگدەرانی چەند حزبێک زیاتربێت، هێزێک بۆ چرکەساتێک لە مەیدانی کوردایەتی و خەباتدا دوانەکەوتبێت و هەرگیز کوردستانی بەجێنەهێشتبێت، هێزێک هێندە پەرێزی پاکە دووژمانان و داگیرکەرانی کوردستان لە ئاستیدا دەستوەسانن، هێزێک کە هەرەسی بەهەرس هێنابێت و سەرلەنوێ شۆڕشی هەڵگیرساندبێتەوە وتا گەشتن بە دوا لوتکەکانی سەرکەوتن ئەمشۆڕشەو گەلەکەمانی هێنابێت، هێزێک خوڵقێنەری دەیان چەمک و پاشان بەرجەستەکردنیشی بوبێت، ھەردەبێت پێشەنگ و خاوەن دەنگ و سەنگی مەزنبێت .

یه‌كێتی ھەردەبێت پێشەنگ و خاوەن دەنگ و سەنگی مەزنبێت

سیروان جه‌لال ده‌شڵیت،هێزێک کە قەڵەم ڕەوەکەی قەڵەم ڕەوی ئازادی و سەربەستی بێت بۆ دۆست و نەیارەکانی، هێزێک خوڵقێنەری فەزای ئازادی بیروڕاو و باوەڕبێت،هێزێک هەڵگری دروشمی مافی چارەی خۆنوسینبێت، هێزێک بۆیەکەم جار لەم کوردستانەدا لەبری ئۆتۆنۆمی فیدراڵی وەک بەشێک لەجارەسەر ناساندبێت بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان، هێزێک هیچ هێزێک ناتوانێت شانبات لەشانی ، لە کوردایەتی و کوردستانیبوندا، پارچەیەکی ئەم جەستەی نیشتمانە نەماوە کە یەکێتی شەهیدی بۆنەدابێت و پشتیوانی لە هێزە شۆڕشگێڕەکانی نەکردبێت، هێزێک لە ڕابردوو ئێستادا خاوەنی دروسترین خوێندنەوەبوبێت بۆ بارودۆخە ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانیەکان، ئەم هێزە کە خەرمانی دەستکەوتەکانی بەقەد قەندیل بەرزە ، لەهەموو ئەمانەش گرنگتر هێزێک کە ڕابەرێکی مەزنی وەک مام جەلال دامەزرێنەر و سکرتێری گشتیەکەی بێت، ھەردەبێت پێشەنگ و خاوەن دەنگ و سەنگی مەزنبێت.



هیوادارین ٤٤ ساڵەی دامەزاندنی یەکێتی ببێتە مایەی یه‌ك هەڵوێستی یەکێتیەکان


كۆسره‌ت ته‌ها  كادیری یه‌ كێتی ده‌ڵێت ،لە یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شەھیداندا، سەری رێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەھیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دادەنەوێنین ولەم رۆژە پیرۆزەدا چەپکە قوڵی ڕێزو وەفا پێشکەش بە ڕوحی ڕابەری کوردایەتی مام جەلال دەکەین ، وە پیرۆزبای لە کەسوکاری شەھیدان و کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسی و سەرجەم یەکێتییەکان دەکەین.


داوا كارین یەکێتی بتوانێت کۆنگرەیەکی نوێ بونەوە ببەستێت 

کۆسرەت تەها باس له‌وه‌شده‌كات ،هیوادارین ٤٤ ساڵەی دامەزاندنی یەکێتی ببێتە مایەی یەک ڕیزو یەک هەڵوێستی یەکێتیەکان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسەکانی یەکێتی لە ناوەندەکانی بڕیاردان وە درێژەدان بە ڕێبازی چەپکە گوڵەکەی مام جەلال ،وە دوای ڕەوینەوەی ئەو تەنگەژە سیاسییەی کە لە سەر ساحەی سیاسی هەرێم هەیە یەکێتی بتوانێت کۆنگرەیەکی نوێ بونەوە ببەستێت کە لە ئاستی چاوەڕوانی گەلی کورد و یەکێتیەکان بێت. 


یەکێتی پێویستی بە نوێ بوونەوە و کۆنگرەیە

بڵند ساڵه‌ح كادیری یه‌ كێتیش له‌م ساڵیاده‌دا بۆئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند، لە یادی چل و چوار ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەری ڕێز و نەوازش دائەنەوێنم بۆ شەھیدانی ڕێگایی ڕزگاری گەلەکەمان ،درود لەڕۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال،یەکێتی پێویستی بە نوێ بوونەوە و کۆنگرەیە .


یەکێتی بەتەنھا موڵکی شار و شارۆچکەو یەکێتییەکان بە تەنھا نییە ھی ھەموومانە

بڵند ساڵه‌ح وتیشی:هه‌ر بۆیە پێویستە ھەموومان بەگیانی برایەتی و یەکتر قبووڵکردنەوە لە ساڵیادی یەکێتیدا واز لە کێشە و ناکۆکییەکانمان بھێنین کار بکەین بە ئاڕاستەی نوێ بوونەوە و ھەستانەوە و بەرەو پێش چوونی یەکێتی، ھەر کەسەو بەپێی قورسایی دەسەڵاتی خۆیی لەم حزبەدا مەسولیاتی لەسەرە دەبێت لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتەدا بین ولە ڕوانگەی سه‌رۆك مام جەلالەوە یەکێتی بەتەنھا موڵکی شار و شارۆچکەو یەکێتییەکان بە تەنھا نییە ھی ھەموومانە ، بۆیە پێویستە بۆ ھەموانیش بێت .


ده‌بێت یه‌كێتی  ببەنەوەسەر فۆرمە حیزبییە بەهێزەکەی جاران

ڕۆژنامه‌نوس ئیبراهیم  ئه‌حمه‌د یش ده‌ڵیت ، لە ۱ ــ ٦ دا ، بۆ جارێکیتر مێژوو دەمانخاتەوە ناو بیرەوەری ڕوداوێکی گەورەی مێژوویی و نەتەوەیی کورد. ئەم مێژووە جۆشدانەوەی گیانی حیزبایەتی و پەیوەستبوونە بە ڕێبازو ئیرشاداتەکانی سەرۆک مام جەلالەوە.
لەیادی 44 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، پێویستە هەموو سەرکردایەتی و هەڤاڵانی یەکێتی  بەڵێنی وەفاو ڕێز بۆ ڕابەری کۆچکردوی یەکێتی نوێ بکەنەوە و ئەم حیزبە ببەنەوەسەر فۆرمە حیزبییە بەهێزەکەی جاران.
930 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/31/2019 3:17:28 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ