دۆسیە
له‌ساڵیادی حیزبه‌كه‌یاندا یه‌كێتیه‌كان چی ده‌ڵین
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
 

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 44 ساڵ بەر لە ئێستا لە هەناوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا هەڵقوڵاو ئومێدی به‌ نائومێدان به‌ خشی ،یه‌ كێتی له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ تا تا ئه‌مڕۆ قوربانی ده‌به‌خشێت .
به‌رپرسانی یه‌ كێتی  باس له‌ گرنگی  دامه‌زراندی  حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و داوای كۆنگره‌ ده‌كه‌ن بۆنوێبونه‌وه‌ی یه‌ كێتی  له‌ م ڕاپۆرته‌ی ئاڕاسته‌ دا  یه‌ كێتیه‌كان قه‌سه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن .


یه‌ كێتی ئومێد و ڕاماڵینی شەوەزەنگی تاریکی

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌ كێتی ڕەفعەت عبدوڵا حەمە رەش ده‌ڵێت:به‌ بۆنه‌ی دامه‌زراندنی یه‌ كێتی  نیشتیمانی ی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان وئازادی خوازان بەگشتی و دۆست ولایەنگرانی یەکێتی بەتایبەتی ئەکەم،ئەم یادە یادی گەڕانەوەی ئومێد و ڕاماڵینی شەوەزەنگی تاریکی و یادی هەڵهاتنی خۆری ئازادی بوو بەسەر نیشتیمانێکی سوتماک و داگیرکراودا.

دامەزراندنی یەکێتی تەنها مۆدێلێکی نوێی سیاسی نەبوو

 دامەزراندنی یەکێتی بە ڕابەرایەتی هەڤاڵ مام جەلال سەرەتای قۆناغێکی نوێی سیاسی لەلایەک و ململانێی چەکداری بوو لە لایەکی تر،کە بوە هۆیی ئاڵوگۆڕێکی بنچینەیی نەک هەر لە کوردستان و عێراق بەڵکو ناوچەکە بەگشتی،شۆڕش دژی دیکتاتۆریەت و داوای مافی چارەی خۆنوسین نەخشەیەک بوو زۆر بەوردی مام و هاوڕێیانی دامەزرێنەر دەستیان پێکردو هەزاران پێشمەرگەو فەرماندەو سەرکردەی گەورەی گەلەکەمان بۆ بەدیهێنانی گیانی خۆییان بەخت کرد،دامەزراندنی یەکێتی تەنها مۆدێلێکی نوێی سیاسی نەبوو بەڵکو بوو بەشۆڕشی سەرکردەیی نمونەیی و پێشمەرگەی بەورەو زیندانی خۆڕاگر و ڕێکخستنی وریاو جەماوەری دڵسۆز کە رەنگە پێشتر نمونەیی نەبووبێت،بۆیە لەم یادەدا هەزاران سلاو بۆ گیانی نەمری شه هیدان و روحی بەرزی مام و جەماوەری بەشەرەفی کوردستان،پیرۆزبێت لە تەواوی ئەو ئازادی خوازانەی لە پێناوی یەکێتی کوردستاندا تەمەنی خۆیان بەڕێی کرد پیرۆزبێت لە نەوەی نوێی کوردایەتی کە بەگیانی یەکێتیانە درێژە بە خەبات ئەدەن.


یه‌كێتی وەکو پێویستیەگی مێژووی هاتە مەیدان

زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌ڵێت:یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 44 ساڵ بەر لە ئێستا لە هەناوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەڵقوڵا و ئەوێ رۆژێ کە شۆرشی ئەیلول هەرەسی هێناو هەوری نائومێدی باڵی بەسەر ئاسمانی کوردستاندا کێشابوو، سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵەکانی لە دەرەوە و ناوخۆی وڵات دامەزراندنی یەکێتییان راگەیاند کە وەڵامی خواست و ویست و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستانی دایەوە و وەکو پێویستیەگی مێژووی هاتە مەیدان و لە ئێستایشدا لە هەموو کاتێک پێویسترە کە کوردستان بە گشتی و کەرکوک و ناوچە دابرێندراوەکان بە تایبەتی لە قەیرانێکی گەورەی سیاسی و سەربازی و ئەمنی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت جوگرافیش دایە کە مەترسی گەورە لە سەر ئازادی و دیموکراسی هەیە و ئەرکی یەکێتییە چۆن لە ساڵی 1975 هەرەسی بە هەرەس هێنا و ئەمڕۆی بنیادنا ئێستایش هەرس بە پیلانی داگیرکەرانی کوردستان بۆ لەباربردنی کیانی سەربەخۆ و سڕینەوەی هەرێمی کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەی کێشەکانی کەرکوک بهێنێت، هەروەک ئەرکی یەکێتییە لەبەرامبەر بەرەی کۆنزێرڤاتیف و پاوانخواز و خۆسەپێن کە پیلانی نەیارانی گەلەکەمان جێبەجێ دەکەن، ڕابەرایەتی بەرەی نەتەوەیی و نیشتیمانی و دیموکراسی بکات و پێشەنگی بەرنامەی ستراتیجی نەتەوەیی و سیاسی خزمەتگوزاری بین و لەوپێناوەدا درێژترین رووباری خوێنی شەهیدانمان بەخشیوە.

دەبێت یەکێتیی بەرپرسیارێتی تەواوی ئەو قۆناغە هەڵبگرێت

جێگری سكرتێری ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌شڵێت :پێشرەویی و رابەرایەتی ئەو قۆناغە و پلانی چاکسازی و پرۆگرامی ریفۆرم و بەرنامەی خزمەتگوزاری و ئاشتەوەیی و ئارامی و رەخساندنی هەلی کار بەو شێوەیە ناکرێت کە خۆمان لە شێوەی لایەنی تر وێنا بکەین و لە ژێر تارماییان دەرنەچین بەڵکو دەبێت یەکێتیی بەرپرسیارێتی تەواوی ئەو قۆناغە هەڵبگرێت و لە یادی 44 ساڵەی دامەزراندنیدا بەڵێنی وەفا بۆ مامی گەورەمان (سەرۆک مام جەلال) دووپات بکەینەوە کە لەسەر رێبازەکەی بەردەوام بین.

دەبوایە یه‌كێتی (11) یانزەهەمین کۆنگرەی خۆی ببەستێتا

زوبێر عوسمان باس له‌وه‌شده‌كات ،یەکێتیی لە یادی 44 ساڵەی دامەزراندنیدا دەبوایە (11) یانزەهەمین کۆنگرەی خۆی ببەستێت و نامەنەوێت باس لە هۆکارەکانی بکەین بەڵکو ئەرکی سەرکردایەتی یەکێتییە رۆژی 1/6 بەڵێن بدات کە لەساڵی 2019 کۆنگرەی هەستانەوە و بنیادنانەوە بگرین و هیچ بیانویەک نەماوە لەوە زیاتر کۆنگرە دوا بخەن کە سەرکردایەتی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ کەوتوەتە بۆشایی نایاسایی و کاری رێکخراوەیی و حزبی و کەوتوەتە ژێر پرسیار و کاتی ئەوەیە کۆنگرەی چوارەمی حزب بگرین کە کۆنگرەی نوێبوونەوە بێت (فۆمی نوێ، پەیکەری نوێ،بەرنامەی سیاسی و حزبی نوێ) کە تێیدا پلانی تۆکمە لە سەرجەم بوارەکان دابنرێت.

بەستنی کۆنگرەیەکی ڕاستەقینە و خۆڕێکخستنەوەی ئۆرگانی گرنگه‌

تاق جه‌وهه‌ر ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ڵیت ،هەموو ساڵێک لەم ڕۆژە مێژووییەدا، سەری ڕێزو نەوزاش بۆ گیانی پاکی شەهیدان و کەسوکارە سەرزبەرزە پشتگوێخراوەکانیان دادەنوێنم، پیرۆزبایی لە جەماوەر و ئەندامان و کادیرانی یەکێتی دەکەم کەلە دوای ماڵئاوای مام بە دڵسۆزی وخۆڕاگری خۆیان پارێزگاریان لە سەروەورییەکان و پێگەو سەنگ و مێژووی خەباتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە. 
تاق جه‌وهه‌ر  ده‌شڵیت:گەڕانەوە بۆ سەرڕێچکەو خەباتی مام جەلال و پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی، یەکێتی بڕیار و دوورکەوتنەوەی م.س و سەرکردەکانی لە ململانێی پۆست وەرگرتن و سازشکردن لەدوای هەڵبژاردنەکان، لە گۆڕنانی دەستەگەرایی و بەستنی کۆنگرەیەکی ڕاستەقینە و خۆڕێکخستنەوەی ئۆرگانی ، زامنی نوێبوونەوەو ئومێد بەخشینەوەیە بەگەلی کوردستان،بۆ هاوسەنگردنەوەی هاوکێشە سیاسیەکان و ڕاسته ڕێکردنی حوکمڕانی و نەهێشتنی پاوانخوازی و پەتای گەندەڵیی لەهەرێم دا.


بەستنی کۆنگرە کە زامنی ریكخستنەوەو سەرلەنوی جۆشدانەوەی رۆحی یەکیتیە

ئه‌ ندامی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌ كێتی یادگار جاف بۆئاڕاسته‌ وتی: بەرزو پیرۆزبیت ساڵیادی دامەزراندنی یەکــیتی نــیشتیمانی کــوردستان.پیرۆزبیت لە کەسوکاری بیست هەزار شەهید لە سەدان تیکۆشەرو کەڵەپیاو لەوانەی بەم ڕێ و ڕیبازەدا تیپەڕین لە یەکێتیە ڕەسەنەکان.

بە ئومیدی نوێبونەوە و گەڕانەوە بۆ سەر ڕێچکەو ڕیبازی ڕاستەقینەو بەستنی کۆنگرە کە زامنی ریكخستنەوەو سەرلەنوی جۆشدانەوەی رۆحی یەکیتیە، دەمێ سالە کیشەکان کەڵەکە بوە، سەدان خوینی نوێ پیگەشتوە بۆ ریبەرایەتی کردن و هاتنە پێش، قوناغەکەش چیتر ناخوازێت یەكیتی بەم جۆرە بمینیتەوە،بۆیە بڕیاری بەستنی کۆنگرە ئەوپەڕی پەرۆشیە بۆ گەشەو نویبونەوەی یەکێتی و ئارامی رۆحی مام.
1339 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/1/2019 1:48:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ