به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م جۆره مۆبایله چیتر ناتوانن فەیسبوک و ئینستاگرام به‌كاربھێنن
ئاڕاستە:لاڤین حه‌مه رووف
له نوێترین بڕیاردا رێگا بە كۆمپانیای هواوی نادرێت لە موبایلە نوێیەکانیدا بەرنامەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام پێشوەخته دابەزێنێت.
فەیسبوک له نوێترین بڕیاریدا ڕایگه‌یاند :"کە لە داهاتوودا رێگا بە هواوی نادات بەرنامەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام پێشوەخت لە موبایلە نوێیەکانیدا دابەزێنێت و
ئەو کەسانه‌شی لە داهاتوودا موبایلێکی نوێی هواوی دەکڕن ئەپلیکەیشنەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی تێدا نابێت و ده‌بێت كڕیار خۆی به‌رنامه‌كه دابه‌زێنێت".
به پێی بڕیاره‌كه‌ی كۆمپانیای گوگڵیش، موبایله‌كانی داهاتووی هواوی، گوگل پله‌ی ستۆر Google Play Store ـیان تێدا نابێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دۆناڵد ترەمپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مامەڵەکردنی کۆمپانیاکانی وڵاته‌كه‌ی لەگەل کۆمپانیاکانی چین ڕاگرت.
|