کۆمەڵایەتی
خولێكى كوڕانه‌ چۆن كچان ڕازى بكه‌ن بۆ ژووان به‌ستن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌ وڵاتی چین قورسترین ئه‌رك له‌لای كوڕان  چۆنیه‌تی رازیكردنی كچه‌ و له‌ئێستادا گه‌وره‌ترین كێشه‌یه‌ . 

به‌هۆی ئه‌و گرفته‌ زۆره‌ی بۆ كوڕان دروستبووه‌ له‌ چین كه‌ ناتوانن ژووان له‌گه‌ڵ كچێك دابنێن و دڵیان رازی بكه‌ن، رێژه‌ی هاوسه‌رگیری له‌و وڵاته‌دا زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ئێستادا چه‌ندین خول له‌ چین كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا كوڕان خۆیان ناونووس ده‌كه‌ن و له‌رێگه‌ی شاره‌زای بواره‌كه‌وه‌ فێری چۆنییه‌تی دانانی ژووان و رازیكردنی دڵی كچان ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ی بتوانن هاوبه‌شێك بۆ ژیانیان بدۆزنه‌وه‌.

 ژماره‌ی دانیشتووانی چین له‌ئێستادا 1.397 ملیار كه‌سه‌ و له‌و ژماره‌ زۆره‌ش كه‌ سێ یه‌كی دانیشتووانی زه‌وی پێكده‌هێنن ژماره‌ی ره‌گه‌زی نێرینه‌ 33 ملیۆن له‌ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر زیاتره‌، به‌وهۆیه‌وه‌ دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی ژیان له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه‌ بووه‌ته‌ گرفتێكی گه‌وره‌ و كچانیش به‌هه‌مان شێوه‌ تووشی گرفت بوونه‌ته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچان زۆر زیادی كردووه‌. ئه‌و گرفته‌ی رووبه‌ڕووی كوڕانی چین بووه‌ته‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و یاسایه‌یه‌ كه‌ له‌ساڵی 1979وه‌ له‌و وڵاته‌دا جێبه‌جێكرا تا ساڵی 2015 كه‌ نابێت هیچ خێزانێك له‌ یه‌ك منداڵ زیاتری هه‌بێت، زۆربه‌ی خێزانه‌كانیش منداڵه‌ كچه‌كانیان له‌بارده‌برد بۆئه‌وه‌ی منداڵی كوڕیان ببێت، به‌وهۆیه‌وه‌ ئێستا ژماره‌ی كوڕان زۆر زیاتر بووه‌ له‌ كچان و گرفتی دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شیان بۆ دروستبووه‌ به‌جۆرێك هه‌ندێك پیاو هه‌ن تاكو ئێستا ته‌نیا ژووانێكیان له‌گه‌ڵ كچێكدا نه‌به‌ستووه‌. خوله‌كانی فێركردنی رازیكردنی كچان دوو جۆرن، یه‌كێكیان له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه‌یه‌ و نرخی 30 دۆلاره‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌تایبه‌تی فێربكرێیت و شاره‌زای تایبه‌ت فێرت بكات 4500 دۆلاره‌.
11845 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2019 11:31:05 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ