زانست
ئه‌مازۆن ڕكابه‌رى ئه‌پڵ و گۆگڵ ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
کۆمپانیاى ئەمازۆن توانى بەسەر ئەپڵ و گوگڵدا سەرکەوێت کە ماوەى 12 ساڵە ئەو دوو کۆمپانیایە لوتکەى لیستى بەنرخترین هێماى بازرگانیان گرتبوو.

به‌پێى هه‌واڵێكى میدیا جیهانیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌:لە ساڵى 2018دا ئەمازۆن سێیەمین گرانترین هێماى بازرگانى بوو، کە لە دواى ئەپڵ و گوگڵەوە دەهات، بەڵام ئەمساڵ زۆر بەخێرایی توانى سەرکەوێت بەسەر ئەو دوو کۆمپانیایەدا و لە لوتکەى لیستەکە بێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بە ڕێژەى 52% نرخى ساڵانەى زیادیکردووە.

لە ئێستادا نرخى هێماى بازرگانى ئەمازۆن گەیشتووەتە 315 ملیار دۆلار، بەڵام نرخى هەر یەک لە ئەپڵ و گوگڵ 309 ملیار دۆلارە و کۆمپانیاى مایکرۆسۆفتیش لە ڕیزبەندى چوارەم دێت و نرخى هێما بازرگانییەکەى 251 ملیار دۆلارە.

بەڵام دەبێت جیاوازى بکرێت لەنێوان گرانترین هێماى بازرگانى و گەورەترین کۆمپانیا لە ڕوى نرخى بازاڕەوە، کە لە ئێستادا کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت لە ڕوى نرخى بازاڕەوە گەورەترین کۆمپانیایە، کە نرخى بازاڕى ئەو کۆمپانیایە بریتییە لە 1016 ملیار دۆلار و کۆمپانیاى ئەمازۆنیش 916 ملیار دۆلارە و ئەپڵیش 751 ملیار دۆلار و گۆگڵیش 750 ملیار دۆلارە.

655 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 9:55:43 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ