کۆمەڵایەتی
ئه‌م خاڵانه‌ یارمه‌تیت ده‌دات تا سه‌ره‌نجى به‌رامبه‌رت ڕاكێشیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى هه‌ریه‌كه‌مان له‌ژیانماندا یه‌كێك هه‌یه‌ كه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ین سه‌ره‌نجى به‌لاى خۆماندا ڕابكێشین ، زۆر كه‌س جوانى كارى تێ ناكات به‌ڵكو زیاتر هه‌ڵسوكه‌وتى و كه‌سایه‌تى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى  كارى تێ ده‌كات .

1- متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێت، ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان، كه‌ سه‌رنجی به‌رامبه‌ر راده‌كێشێت، گرنگه‌ راستگۆ و به‌ سروشتی خۆت ره‌فتار بكه‌یت و متمانه‌ت به‌ خۆت هه‌بێت.
2- هه‌رگیز له‌ رێگای جلوبه‌رگی روت یان ته‌واو داپۆشراو سه‌رنجی به‌رامبه‌ر  راناكێشیت، هه‌وڵبده‌ ستایلی خۆت له‌پێناو ئامانجێك مه‌گۆڕه‌ كه‌ خۆت ناته‌وێت، ته‌نها گرنگه‌ شیك بیت و خانمانه‌ بنوێنیت.
3- ماكیاژ و جوانكاری گرنگه‌، به‌ڵام سروشتی خۆت نه‌شارێته‌وه‌ به‌جۆرێك ستایلت ته‌واو بگۆڕێت، ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سیفاتانه‌ی پیاوان رقیان لێده‌بێته‌وه‌.
4- شێوازی گفتوگۆ و پرسیاركردن زۆر گرنگه‌، چونكه‌ ئه‌ته‌كێتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌، نابێت هه‌موو پرسیارێك هه‌ڕه‌مه‌كی بكه‌یت، یاخود وه‌ڵام بده‌یته‌وه‌.
5- ئاستی رۆشنبیری و زانیاری زۆر گرنگه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌تى  پێ رابكێشیت، بێگومان ئه‌مه‌ له‌ رێگای گفتوگۆوه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، یان تێروانینه‌كانت بۆ ژیان.
6- خه‌نده‌كردن جوانه‌ و هۆكارێكه‌ بۆ سه‌رنجڕاكێشان، به‌ڵام له‌ كاتی خۆیدا و ده‌بێت بزانیت چۆن پێده‌كه‌نیت، یان بابه‌ته‌كه‌ شایه‌نیه‌تی.

912 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 11:09:52 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ