تەندروستی
شه‌ش نیشانه‌ ده‌رى ده‌خات منداڵه‌كه‌ت توشى لاوازى هۆرمۆنى گه‌شه‌ بۆته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
دایكان و باوكان پێویسته‌ ئاگادارى گه‌شه‌ى باڵاى منداڵه‌كانیان بن ، چونكه‌ گه‌شه‌كردن له‌منداڵدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هۆرمۆنى  HGH كه‌ لیكه‌ ڕژێنه‌كان ده‌رى ده‌ده‌ن ، ئه‌م هۆڕمۆنه‌ش به‌ وه‌رزش و نیزامى خۆراكى زیاتر ده‌بێت له‌ منداڵدا.
به‌ڵام دایكان و باوكان چۆن بزانن منداڵه‌كانیان توشى لاوازى ئه‌م هۆرمۆنه‌ بۆته‌وه‌ :-
به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا هه‌ست به‌وه‌ بكه‌یت منداڵه‌كه‌ت باڵاى كورته‌ له‌چاو ته‌مه‌نیدا .
دابه‌زینى ڕێژه‌ى شه‌كر له‌ خوێنیدا  واى لێ ده‌كات ئه‌م هۆرمۆنه‌ لاواز ببێت .
زۆر بچووكى ئه‌ندامى زاوزێى منداڵ نیشانه‌یه‌ بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ى ئه‌م هۆرمۆنه‌.
زۆر بچووك ده‌ركه‌وتنى منداڵه‌كه‌ت واته‌ به‌جۆرێك منداڵه‌كه‌ت ده‌ ساڵ بێت به‌ڵام وا ده‌ربكه‌وێت پێنج ساڵ بێت .
گه‌شه‌ى هه‌موو جه‌سته‌یى دوا بكه‌وێت .
دواكه‌وتنى قۆناغى هه‌رزه‌كارى و باڵغ بوونى .
هه‌ریه‌كه‌ له‌م نیشانانه‌ پێت ده‌ڵێن منداڵه‌كه‌ت توشى لاواز بوونى هۆرمۆنى گه‌شه‌ى باڵا بۆته‌وه‌ و پێویسته‌ زوو چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت .
له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌.
4799 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/15/2019 10:51:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ