زانست
به‌شدارى كردنت له‌م پڕۆگرامه‌ى فیس بووك پاره‌ وه‌رده‌گریت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
فه‌یس بووك پاره‌ ده‌دات به‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌وكه‌سه‌ كۆبكاته‌وه‌ و هه‌ڵیبگرێت.

فه‌یسبووك یانزده‌ى ئه‌م مانگه‌ ڕایگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر سیخوڕى كردنم پاره‌ ده‌ده‌م به‌ به‌كارهێنه‌رانم و  ئه‌م زانیارییانه‌م ده‌وێت  ( ئه‌و به‌رنامانه‌ چین له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت هه‌ن، چه‌ندیه‌تی به‌كارهێنانی ماوه‌ی به‌رنامه‌كان، شوێن و جۆری ئامێر و ئه‌و ڕایه‌ڵه‌ و شه‌به‌كه‌ی به‌كاریده‌هێنی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت، چ چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌یت له‌ناو خودی به‌رنامه‌كاندا) كۆده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئامێری ئه‌و كه‌سه‌ی به‌شدارده‌بێت. وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ زانیارییه‌كانی وه‌ك پێناس و ژماره‌ی نهێنی و ڕه‌گه‌ز و زانیاری به‌كارهێنه‌ر وه‌رناگیردرێت و نابه‌سترێته‌وه‌ به‌ زانیارییه‌ كۆكراوه‌كان.

زانیارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایله‌وه‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ فه‌یسبووك دروستی كردووه‌ و له‌ ئێستادا ته‌نها بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید به‌رده‌سته‌ له‌ كۆگای پله‌یی ستۆر به‌ناوی (Study from Facebook)، وه‌ له‌كۆگای ئه‌پستۆر نیه‌ چونكه‌ ئه‌پڵ ڕه‌تی كرده‌وه‌ له‌وجۆره‌ به‌رنامانه‌ هه‌بن له‌ كۆگاكه‌یدا و پێچوانه‌ی یاساكانیه‌تی.

ئه‌م به‌شداری كردنه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها بۆ وڵاتی ئه‌مریكا و هیندستانه‌، وه‌ بۆ به‌شداربوون هیچ شوێنێك نیه‌ تاكوو خۆت تۆمار بكه‌ی به‌ڵكو فه‌یسبووك خۆی وه‌ك ڕێكلام و بانگه‌شه‌ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ده‌ته‌وێ به‌شداری بكه‌ی له‌م پڕۆگرامه‌یدا، ئینجا گه‌ر تۆ ویستت په‌نجه‌ له‌ ڕیكلامه‌كه‌ ده‌ده‌یت و به‌ ئیمه‌یڵ خۆت تۆمار ده‌كه‌یت و زانیارییه‌كان تۆمارده‌كرێن، دواتر له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه‌ ئاگادارده‌كرێیته‌وه‌ و زانیارییه‌كان ده‌خه‌یته‌سه‌ر به‌رنامه‌ دابه‌زێنراوه‌كه‌ی سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت. وه‌ له‌كاتی په‌شیمانبوونه‌وه‌ ده‌توانی به‌رنامه‌كه‌ بسڕیته‌وه‌ و به‌كارنه‌هێنی.

دیار نیه‌ فه‌یسبووك چه‌ند ده‌دات به‌ به‌شداربووانی پڕۆگرامه‌كه‌، به‌ڵام پێشتر هاوشێوه‌ی ئه‌م پڕۆگرامه‌ فه‌یسبووك بۆ هه‌ر مانگێك ٢٠دۆلاری به‌خشیوه‌ به‌ به‌شداربوو.
سه‌رچاوه‌: تیك ئاى.
705 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 11:59:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ