ترافیک
شۆفێران ئاگادارده‌كرێته‌وه‌ له‌ داخستنى ئه‌م ڕێگایه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە  دوو رۆژ شەقامی حەمدی ناسراو بە شەقامی قەنات بە مەبەستی قیرتاوكردن و چاككردنەوە دادەخرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌  ڕایگەیاندووە: ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفیران دەكەین، كە ڕۆژی دوو شە‌ممە‌ و سێ شە‌ممە‌ ١٧ و ١٨-٦-٢٠١٩ بە‌ مە بە‌ستی قیرتاوكردنی شە‌قامی حەمدی ناسراو‌ بە‌ شە‌قامی قە‌نات دادە‌خرێت.

ڕاشیگەیاندووە: تا بە‌ تە‌واوی شە‌قامە‌كە‌ نۆژن دە‌كرێتەوە‌ شەقامەكە دادەخرێت، بۆیە داوا لە شۆفێران دەكەین بۆ هاتووچۆ ئەو شەقامە بەكارنەهێنن.
543 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/17/2019 8:39:40 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ