له‌كاتى گه‌رماى هاویندا یه‌كه‌م شت كه شۆفێره‌كان ده‌یكه‌ن له‌سه‌ركه‌وتنى ئۆتۆمبێله‌كانیاندا كردنه‌وه‌ى ساردكه‌ره‌وه‌یه (تبرید) ، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى بۆماوه‌ى رۆژێك ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له‌به‌رده‌م خۆردا ڕاگرتبوو ، ره‌نگه بووبێته هۆى زیان گه‌یاندن به‌سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ى كه‌له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا ده‌مان ناوه .
ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه پله‌ى گه‌رمى ته‌نها 16 پله‌ى سه‌دى بێت ناو ئۆتۆمبێله‌كه پله‌ى گه‌رمى ده‌گاته 38 پله‌ى سه‌دى ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كهشارهزایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر پله‌ى گه‌رمى ده‌ره‌وه‌ى ئۆتۆمبێل 30 پله‌ى سه‌دى بێت ئه‌وا پله‌ى گه‌رمى ناو ئۆتۆمبێله‌كه زۆر به‌خێراى ده‌گاته 60 پله‌ى سه‌دى .
له‌م وه‌رزى گه‌رمایه‌دا به‌هیچ جۆرێك ئه‌مانه له‌ناو ئۆتۆمبێل به‌جێ مه‌هێڵه :-
• منداڵ : به‌جێ هێشتنى منداڵ به‌هاوینان له‌نێو ئۆتۆمبێل ، ڕه‌نگه ببێته هۆى خنكاندنى منداڵه‌كه .
• ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان : به‌هۆى زۆر گه‌رمى نێو ئۆتۆمبێله‌كه ئاژه‌ڵه‌كه به‌رگه‌ى ئه‌و گه‌رمایه ناگرێت .
• ده‌به‌ى ئاو: هه‌ر ئاوێك له‌ناو ئۆتۆمبێل مایه‌وه شیاوى خواردنه‌وه نییه.
• مۆبایل: ماوه‌ى مۆبایل له‌نێو ئۆتۆمبێلدا ده‌بێته هۆى ته‌قینه‌وه‌ى پاترییه‌كه‌ى .
• بۆن : بۆن یان موعه‌ته‌ر به‌هۆى زۆرى گه‌رماوه توشى په‌ستان وته‌قینه‌وه ده‌بێت .
• حه‌ب و ده‌رمان : ده‌رمان و حه‌ب ده‌بێت له‌نێو به‌فرگردا هه‌ڵبگیرێت .
• چه‌رخ : گه‌رمى ئۆتۆمبێله‌كه توشى ته‌قینه‌وه‌ى ده‌كات .
به‌رێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى .