کۆمەڵایەتی
به‌م جۆره‌ هه‌ستى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌ربخه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌ریه‌كه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین بزانین به‌رامبه‌ره‌كه‌مان تاچه‌ند هه‌ستى بۆمان هه‌یه‌ ، به‌ڵام زۆر جار به‌رامبه‌ره‌كه‌ت لێت ده‌شارێته‌وه‌ و نایه‌ڵێت هه‌ست به‌وه‌ بكه‌یت له‌خواره‌وه‌ باس له‌و هه‌ستانه‌ ده‌كه‌ین و ئاماژه‌یه‌ بۆ ده‌رخستنى هه‌ستى به‌رامبه‌رت:

چوار  نیشانه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن به‌رامبه‌ره‌كه‌ت  خۆشیده‌وێیت و هه‌ستێكی تایبه‌تی بۆت هه‌یه‌، به‌م جۆره‌:-

١. ئه‌و كاتانه‌ی له‌ ناو كۆمه‌ڵێكدا وه‌ستاون ده‌بینیت له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سدا قسه‌ ده‌كات جگه‌ له‌ تۆ، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تۆ درك به‌وه‌ نه‌كه‌یت كه‌ هه‌ستێكی بۆتۆ هه‌یه‌.
٢. هه‌وڵده‌دات به‌ كه‌مترین شێوه‌ چاوه‌كانی بێته‌ سه‌رت و ناهێڵێت هه‌ست بكه‌یت كه‌ ته‌ماشات ده‌كات.
٣. كاتێك هاوڕێكانی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌رده‌وام وه‌سفی ئه‌و ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌به‌رچاوتدا جوانتری بكه‌ن.
٤. ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێك نان بخوات و تۆ له‌به‌رامبه‌ریدا بیت، هه‌ست ده‌كه‌یت ده‌شله‌ژێت و ئاره‌زووی خواردنی نامێنێت، یان خۆی ئاره‌زوو ناكات له‌به‌رده‌می تۆدا زۆر بخوات.

13181 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/20/2019 12:11:51 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ