هەواڵ
مامۆستایه‌كى ئایینى : له‌سه‌ر سایه‌ كه‌ریم هاته‌ ده‌نگ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
مه‌لا لاوه‌ند چوارباخى له‌سه‌ر وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆ ڕوته‌كانى سایه‌ كه‌ریم هاته‌ ده‌نگ 
مامۆستای ئاینی لاوه‌ند چوارباخی و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ته‌سه‌وف و باوه‌ڕ و كلتوری سلێمانی له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندوه‌ و ده‌ڵێت: "سایه‌ كه‌ریم كچی منه‌". 
ده‌شڵێت: "وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینى با هه‌مووان ده‌ست له‌ ده‌ست بكه‌ین بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی كچێكی دڵشكاو كه‌ دنیا و مادده‌ چۆته‌ به‌رده‌ستی". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: "هه‌ركه‌سێك ئه‌و كچه‌ی بینیبێت ده‌زانێت كه‌ ئه‌و كچه‌ له‌ژێر فشار و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌روونی به‌رزدایه‌ و ده‌یه‌وێت بیشارێته‌وه‌ به‌ڵام بۆی ناشاردرێته‌وه‌، ئه‌م كچه‌ كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك نییه‌ گوێی بۆ بگرێت و ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژبكات. 
ئه‌م كچه‌ منداڵه‌ ڕێی لێ ون بووه‌ و به‌ لاڕێدا بردراوه‌!!" باسی له‌وه‌شكردوه‌: "به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رلێشێوانی زیاتری ئه‌م كچه‌!!" ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌: 
"ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵی مل شكاندنی یه‌كتری ده‌ده‌ین نیو ئه‌وه‌نده‌ نابینه‌ كارای یاریده‌ده‌ر بۆ ده‌ستگرتنی بێ نه‌وایان، من داوام له‌گه‌نجه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یج و ئه‌كاونته‌كان ئه‌وه‌یه‌ چیتر وێنه‌ و ڤیدیۆ و بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م كچه‌ بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ببێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی زیاتر هان بدرێت و ئه‌م كاره‌ی كه‌ پێی ده‌كه‌ن یان ده‌ستی داوه‌تێ زیاتر له‌لای شیرینتر بێت". ده‌شڵێت: "په‌یامبه‌ری ئیسلام (د.خ) ده‌فه‌رمووێت:{هه‌ركه‌سێك ڕێیه‌كی چاك نیشانی كه‌سێك بدات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ خۆی چاكه‌كه‌ی كردبێت}، من پێم باشه‌ كه‌مپینێك ڕابگه‌یه‌نرێت به‌ناوی: (به‌ڵێ_بۆ_ئاشتكردنه‌وه‌ی_سایه‌).
23417 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/22/2019 2:25:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ