ترافیک
28 كه‌س بوونه‌ قوربانى ڕووداوى هاتوچۆ
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
له‌ ئه‌نجامى 23 رووداوى هاتوچۆدا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان 28 كه‌س بوونه‌ قوربانى.

به‌پێى ئه‌وئاماره‌ى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌:له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا له‌ سنورى ناوچه‌كانى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ردوو ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین 23 رووداوى هاتوچۆ روویانداوه‌.

له‌ ئه‌نجامى ئه‌و 23 رووداوه‌ هاتوچۆیه‌ى له‌ سنورى سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌ڕین روویانداوه‌، 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 26 كه‌سیش برینداربوون.
7825 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/23/2019 10:05:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ