وەرزش
تیمی وەرزشی فیتنس ئیمپایەر بە چاندنی نەمام یادی تیمەکەیان کردەوە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر
تیمی وەردشی فیتنس ئیمپایەر لە شاری سلێمانی بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە هەڵمەتی نەمام چاندنی ئەنجامدا.

تیمی وەرزشی فیتنس ئیمپایەر ماوەی ساڵێکە دامەزراوە و تایبەتە بە وەرزشەکانی لەشجوانی و شاخەوانی .

سۆز حەسەن ئەندامی تیمی فیتنس ئیمپایەر بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند ، پێمان باشبوو لەیادی تیمەکەماندا ١٧ نەمام لە پارکی ئازادی بنێژین کە ئەو ژمارەیە ئاماژەیە بە ئەندامانی تیمەکە .

هەروەها ئەو ئەندامە ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی ئەم کارەوە دەمانەوێت نەمام ناشتن ببێتە کلتور بۆ ئەوەی شارەکەمانی پێ سەوز بکەین.
352 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/23/2019 10:20:41 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ