ترافیک
تونێلی دەربەندیخان داده‌خرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
هاتووچۆی گەرمیان رایده‌گه‌یه‌نێت ، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆكێشەو گرفتەكانی تونێلی دەربەندیخان بۆماوەیەك داده‌خرێت.

لەڕاگەیەنراوێكى هاتووچۆی گەرمیاندا هاتووه‌ ، ئەمڕۆ یەكشەمە 23-6-2019، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆكێشەو گرفتەكانی تونێلی دەربەندیخان، لیژنەیەكی هونەری لەپارێزگای سلێمانی و بەڕێەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی سەردانی دەربەندیخان دەكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە: بۆئەومەبەستە تونێلی دەربەندیخان لەكاتژمێر 9 سەرلەبەیانی تاكو كاتژمێر 1 ی پاش نیوەڕۆ دادەخرێت، رێگای ئۆتۆمبێلی بچوك دەكەوێتەسەرشاخ و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر رادەگیرێت تا تونێل دەكرێتەوە بەمەبەستی دروست نەبونی ئاستەنگی هاتووچۆ.
357 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/23/2019 10:50:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ