تەندروستی
پزیشكێكى كورد داهێنانێكى گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌دات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
پزیشكێكیی كوردی دانیشتووی شاری فێستەرۆسی سوید دڵێكی دەستكردی دروستكردووە و ئێستا لەسەر ئاژەڵان تاقی دەكەنەوە.

به‌پێى هه‌واڵێكى بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید ئازاد نەجار ١٤ ساڵ پێش ئێستا دەستی بە داهێنانەكەی كرد كە درووستكردنی دڵێكی دەستكرد بوو ، ئەو دەڵێ گەلێ كەسی نەخۆشم بینیوە كە بەدەست نەخۆشییەكانی دڵەوە دەناڵێنن ، تەنانەت كوڕەخاڵەكەی خۆیشم، بۆیە ئەمە پاڵنەرم بوو بۆ ئەم داهێنانە، دڵە دەستكردەكە بە وتەی ئازاد نەجار لەجەستەی بەرازدا و لەكاتی كوتوپڕدا دانراوە و سەركەوتوو بووە.

دەشڵێت: كاتێك بینیم دڵە دەستكردەكە لە سنگی بەرازەكەدا كاری دەكرد و بەرازەكە تەندرووستیی باش بوو، دەستم بەگریان كرد.

 ئازاد نەجار پزیشكێكی كوردە و لە زاخۆ لە دایكبووە، دەرچووی زانكۆی پزیشكیی مووسڵ كە پاش دوو ساڵ كاركردن لە عێراق، ٢٤ ساڵ پێش ئێستا رۆشتوەتە سوید و زیاتر لە ١٥ ساڵە لە نەخۆشخانەی باژاری ڤێستەرۆس وەك پزیشك كار دەكات.

1641 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/24/2019 8:47:42 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ