هەواڵ
كۆمەڵەی فەتوا :بەهیچ جۆرێك نابێت لەو بڕە زیاتر مه‌ی بخورێتەوە
 ئاڕاستە

بەڕێوبەری فەتوای میسر و ڕاوێژكاری زانستی موفتی میسر له‌ ولأته‌كه‌ی خۆیان ڕایگه‌یاندوه‌، خواردنەوەی بڕ %0.02 لە مەی تەنها لە دۆخی زۆر پێویست كە هیچ جۆرێك لە خواردن و خواردنەوە دەست نەكەوێت دروسته‌،

بەڕێوبەری فەتوای میسر و ڕاوێژكاری زانستی موفتی میسردكتۆر (مەجدی عاشور) ڕایگه‌یاندوه‌، خواردنەوەی بڕ %0.02 لە مەی تەنها لە دۆخی زۆر پێویست كە هیچ جۆرێك لە خواردن و خواردنەوە دەست نەكەوێت و ئەگەر لە  پێكهاتە و دروستكردنی هەندێك خواردنیشدا هەبێت بەمەرجێك كەسەكە هیچی دیكەی دەست نەكەوێت بیخوات ئەوە لەو دۆخە زۆر تایبەتەدا ڕێگە پێدراوە .
ڕاشیگه‌یاندوه‌  جگە لەوبڕه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌ بە تەواوەتی خواردنەوەی مەی لە ئیسلامدا قەدەغە كراوە.

باسی له‌وه‌شكردوه‌ بە بڕوای بەشێك لە مەلا و شارەزایانی دین ئەم فەتوایەمان داوە و بەهیچ جۆرێك نابێت لەو بڕە زیاتر بخورێتەوە و وەك ئەوەش كە دۆخەكەی دیاریكراوە.
21260 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/26/2019 3:28:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ