هەواڵ
شەڕی دژی کۆماری تورکیا راگەیاندرا
 ئاڕاستە

ووتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا، رایگەیاندوه‌، شەڕ لە دژی هەموو بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە سنووری وڵاتەکەیان دەکەن و فەرمانیش بە سوپا کراوە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، هێزەکانی سەر بە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی دەستیان بەسەر شاری غەریان لە باکووری رۆژئاوای وڵاتدا گرت و ئەحمەد مسماریش باسی لەوە کرد، کە تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هاوکاریی  داگیرکردنی شارەکەی کردوه‌.
ووتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا، کە وڵاتانی کەنداو (جگە لە قەتەر) پاڵپشتی دەکەن، راگەیاند، شەڕ لە دژی هەموو بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە سنووری وڵاتەکەیان دەکەن و فەرمان بە سوپا کراوە:
- لە هەموو ئامانجێکی تورکیا لە لیبیا بدات.
- کەشتییە تورکییەکان لە ئاوەکانی لیبیا دەکرێنە ئامانج.
- هەر فڕۆکەیەک لەسەر کەشتییە تورکییەکان بەرەو لیبیا بفڕێت، دەخرێتە خوارەوە.
- لە هەر ناوچەیەکی لیبیا هاوکاریی تورکیا بکرێ، ئەو ناوچەیە دەکرێتە ئامانج.
- هەموو هاووڵاتییانی تورکیا لە لیبیا، دەستگیر دەکرێن.
- هیچ فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەکانی لبیبیا بەرەو تورکیا نافڕێت.
ئەحمەد مسماری جەختی لە شکستهێنان بە پرۆژەی ئیخوان موسلیمین لە لبیا کردەوە و رایگەیاند، سوپای نیشتمانیی لیبی پرۆژەکەی ئیخوان موسلیمین تێک دەشکێنێت.
حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی بە کۆدەنگیی هەموولایەنە لیبییەکان پێکهاتووە، لەلایەن سەرکردەکانی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمین سەرۆکایەتی دەکرێ و پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، کە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکایەتی دەکات، پارتێکی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە.
26952 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/29/2019 12:27:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ