تەندروستی
تایبه‌ت به‌ كه‌م بوونه‌وه‌ى ئازارى پشت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئازارى بڕبڕه‌ى پشت یه‌كێكه‌ له‌ئازاره‌ باوه‌كان كه‌زۆرێك له‌ ئێمه‌ دووچارى ده‌بینه‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكار توشى ئه‌و ئازاره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و ڕێگایانه‌ بگریته‌ به‌ر كه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن له‌كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌و ئازاره‌ .

شێلانى بڕبڕه‌ى پشت پشت گوێ مه‌خه‌ چونكه‌ به‌ مه‌ساج كردن و شێلانى ئه‌و شوێنه‌ یارمه‌تیت ده‌دات ئازارت نه‌مێنێت .
به‌جۆرێك دابنیشه‌ به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر كورسى ، هه‌وڵ بده‌ پشتت كوور ِ نه‌كه‌یته‌وه‌ و گۆشه‌یه‌ك له‌ پشتت دابنێ و ڕێك بوونه‌وه‌ى بڕبڕه‌ى پشتت.
چه‌ووركردنى بڕبڕه‌ى پشت به‌ زه‌یتى زه‌یتون یان شێلان به‌م زه‌یته‌ به‌ته‌واوى ئازارت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
ئه‌و وه‌رزش و جووڵه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ كه‌ یارمه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌و ئازاره‌ت ده‌دات .
هه‌وڵ بده‌ به‌جۆرێك بخه‌ویت كه‌ ئازار و په‌ستان نه‌خه‌یته‌ سه‌ر پشتت و باشتروایه‌ له‌سه‌ر لا بنویت تا ئازارت زیاتر نه‌بێت .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

1419 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/30/2019 11:44:49 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ