کۆمەڵایەتی
خانمان : له‌م جۆره‌ پیاوانه‌ نزیك مه‌بنه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خانمان زۆرجار سڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌م جۆره‌ پیاوانه‌ بۆ پێك  هێنانى ژیانى هاوسه‌رێتى و ده‌ترسن خۆش به‌خت نه‌بن له‌ژیانى هاوسه‌رێتیاندا ، له‌خواره‌وه‌ باس له‌م جۆره‌ پیاوانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌سته‌مه‌ خانمان خۆش به‌خت بكه‌ن .
1 - ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ گومان له‌ ناخیدا وه‌ك نه‌خۆشی لێهات بێت و هه‌موو ڕۆژێك داوای ڕاپۆرتی كار و جوڵاوه‌نه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ت لێ بكات و هه‌رچیش بڵێیت بڕوات پێ نه‌كات.
2- ئه‌و پیاوه‌ی به‌رده‌وام پشتگوێت بخات و هیچ گرنگی به‌ هه‌ست و سۆزت نه‌دات .
3- ئه‌و پیاوه‌ی له‌ وورد و درشتی بابه‌ته‌كان بكۆڵێته‌وه‌ وه‌ك جلوبه‌رگ و مكیاج و خواردن و نوستن و ته‌واوی وورد و درشته‌كان و هه‌موو ئازادیه‌كانت لێ بسه‌نێته‌وه‌.
4-پیاوێك مه‌خه‌ره‌ ژیانته‌وه‌ كه‌ گرنگی به‌ هیچ شتێك نه‌دات له‌ ژیانت و ته‌واوی كاره‌كانی ژیانی هاوبه‌شتان بخاته‌ ئه‌ستۆی تۆ.
5- ئه‌و پیاوه‌ی به‌ باش و خراپ توڕه‌ ببێت ، باشتر وایه‌ هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوانه‌ دروست نه‌كه‌یت.
6- كاتێك به‌راوردت بكات به‌ ئافره‌تی دیكه‌ و له‌ نرخ و به‌هات كه‌مبكاته‌وه‌.
4827 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/6/2019 1:01:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ