وەرزش
یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشور وەڵامی میسی دەداتەوە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشور وەڵامی ڕەخنەکانی میسی دەداتەوە کە بە گەندەڵی تۆمەتباری کردبوون.

یەکێتیەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وتی “لە تۆپی پێ دا هەندێک جار دەدۆڕێیت و هەندێک جار دەیبەیتەوە، قبوڵکردنی ئەنجام بە دڵسۆزی و بە رێزەوە یەکێکە لە پایەکانی بناغەی تۆپی پێی خاوێن. ئەمە بۆ ناوبژیوانانیش دروستە و ئەوانیش مرۆڤن هەرگیز ناتوانن بێ هەڵە بن. جێگەی قبوڵکردن نیە لە پاڵەوانێتییەکدا کە ١٢ هەڵبژاردە بەشداربوون بەیەکسانی و بەهەمان ماف بەشداریان کردووە و مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە بەو جۆرە نادادپەروەرانە قسەبکات و تۆپی پێی ئەمریکای باشوور بخاتە ژێر پرسیار

هەروەها لە بەیاننامەکەشدا دەڵێن، ئەم تۆمەتانەی میسی بێ رێزییە بە پاڵەوانێتییەکە و بە تەواوی یاریزانانی بەشداربوو وە سەدان کەسانی پیشەگەر کە بە بەردەوام کاردەکەن لە یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور لەپێناو بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەکی خاوێن و سەرکەوتوو و پیشەگەر.

1249 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/7/2019 1:45:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ