هەواڵ
وێنه‌كانی ببینه‌..ئه‌م به‌ رهه‌مه‌ سێكسیانه‌ له‌ هه‌رێم ساخته‌ن .. ئاگاداربن
 ئاڕاستە


ئەمڕۆ یەکشەممە 7/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، ئاگادارییەکی لەبارەی چەند بەرھەمێکی سێکسی و جوانکاری و پێداویستیی پزیشکیی ساختە بڵاو کردەوە.

لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ،بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان چەندین وێنەی بەرھەمەکان و ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگه‌یاندوه‌،کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان ئاگاداری سەرجەم کۆگاکان و دەرمانخانەکان و شوێنەکانی فرۆشتنی پێداویستیی پزیشکی و دووکانەکانی گیایی دەکاتەوە، کە نابێت بەھیچ جۆرێک مامەڵە بەو بەرھەمانەوە بکەن، کە لە وێنەکاندا نیشان دراون.

ئه‌وه‌شڕاگه‌یه‌ندراوه‌،ئەگەر ئەو بەرھەمانەشیان لایە، بەزووترین کات بیانگەڕێننەوە بۆ دامەزراوەکەمان، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی توند لەبەرامبەر ھەر کەس و شوێنێک دەگرینە بەر، کە مامەڵە بەو بەرھەمە ساختانەوە بکات ،هه‌روه‌ها کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان ڕۆژی دووشەممە 1/7/2019، لەسەر ڕێگای ھەولێر - گوێڕ لە ھەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر کۆگایەکی گەورەی دەرمان و بەرھەمی جوانکاری و سێکسی و پێداویستیی پزیشکیی ساختەدا گرت.

9614 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/7/2019 1:55:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ