هەواڵ
بڕیاره‌كه‌ی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێل ده‌رچو
 ئاڕاستە

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێ بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێل دەرکرد  كه‌لە سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه‌  ھەر ئۆتۆمبێلێک لێدرابێت و ئێرباگی تەقیبێت دەرناچێت.

له‌نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆدا  کە واژۆی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی لەسەرە، ئاماژە بەوە دراوە، لە 1/1/2020ەوە، ھەر ئۆتۆمبێلێک لێدرابێت و ئێرباگی تەقیبێت، لە پشکنینی ئۆتۆمبێل (pvi) کە بە (ھەزە) ناسراوە، دەرناچێت.

هه‌روه‌ها ھەر ئۆتۆمبێلێک لێدرابێت و ئێرباگی تەقیبێت، دەبێت ئێرباگی کۆمپانیای خۆی (بیلادی) بۆ دابنرێتەوە، بەپێچەوانەوە لە پشکنینی ئۆتۆمبێل دەرناچێت.
8057 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/8/2019 2:35:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ