هەواڵ
پاسەوانەكانی ئەردۆگان بەنیازبوون رێز لە رێوشوێنەكان نەگرن
 ئاڕاستە

ئاژانسەكانی هەواڵی وڵاتی بۆسنە بڵاویانكردۆتەوە لە كاتی سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا لە فڕۆكەخانەی سەراییڤۆی پایتەختی بۆسنە، پێكداهەڵپژان لەنێوان پاسەوانە تایبەتەكانی ئەردۆگان و پۆلیسی فڕۆكەخانەی سەری هەڵداوە  .
لەو بارەوە یاسمینكا موگیچ وتەبێژی پۆلیسی بۆسنە بە ئاژانسی ئەسۆشییەتدپرێسی راگەیاندووە پاسەوانەكانی ئەردۆگان بەنیازبوون رێز لە رێوشوێنەكان نەگرن و چەكەكانیان تەسلیم نەكەن، وتیشی لەگەڵ دابەزینی ئەردۆگان لە فڕۆكەكەی، رووداوەكە كۆتایی هاتووە .

پێشتریش پاسەوانە تایبەتەكانی سەرۆكی توركیا لە دەرەوەی وڵاتەكەیان چەند جارێك لەگەڵ تیمی تایبەتی ئاسایشی ئەمریكا و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و باشووری ئەفریكاش ناكۆكیان هەبووە و پێكدادان لەنێوانیان روویداوە.
6833 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/9/2019 12:40:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ