هەواڵ
فەرمانبەرانی هه‌رێم قەرەبوودەکرێنەوە
 ئاڕاستە

ھەر فەرمانگەیەک ئۆتۆمبێلی بۆ ھاتوچۆی فەرمانبەران ھەبێت، ئەوە دەرماڵەی بۆ خەرج ناکرێت، ئەوانەشی دەرماڵەکەیان لێ بڕاوە بەم ھۆکارە بووە قەرەبوودەکرێنەوە.
میدكانی پارتی ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ، بۆ دەرماڵەی جوگرافی، مانگانە ٦٠ ھەزار دینار بۆ ئەو کەسانە خەرج دەکرێت، کە لە شوێنە زۆر دوورەکان کار دەکەن، ٥٠ ھەزار دیناریش بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە، کە لە لادێکان کار دەکەن و ٤٠ ھەزار دینار بۆ ئەوانەیە کە لە سەنتەری ناحیەکان کار دەکەن، ٣٠ ھەزار دیناریش بۆ ئەوانەی لە سەنتەری قەزاکان کار دەکەن، ٢٠ ھەزار دیناریش بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە لەنێو شارەکان کار دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر ژمێریاریی وەزارەتێک یان فەرمانگەیەک بە ھەڵە دەرماڵەی جوگرافیی بڕیبێـت، ئەوە دەبێت ئەو فەرمانبەرانە قەرەبوو بکرێنەوە
20281 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/9/2019 4:20:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ