هەمەڕەنگ
كۆمه‌ڵێك رێنمایى بۆ پاراستنى چاوت له‌وه‌رزى گه‌رمادا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پارێزگارى كردن له‌چاو له‌وه‌رزى هاویندا زۆر گرنگه‌ ، وه‌رزى گه‌رما زۆرترین به‌كتریا و ڤایرۆسات له‌ نێو هه‌وادا به‌ر بڵاوه‌ ، هه‌ربۆیه‌ له‌هاویندا پێویسته‌ پارێزگارى له‌چاومان بكه‌ین و نایه‌ڵین توشى هه‌ستیارى و هه‌وكردن و خووران ببێته‌وه‌ .

له‌وه‌رزى گه‌رمادا چۆن پارێزگارى له‌چاوت ده‌كه‌یت :-

پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست بده‌یت له‌چاوت سه‌ره‌تا ده‌سته‌كانت پاك بشۆ ، پاشان ده‌ست بده‌ له‌چاوت یان چاوت پاك بكه‌ره‌وه‌.
پێویسته‌ له‌وه‌رزى هاویندا چاویلكه‌ى دژه‌ خۆرى به‌كاربهێنیت ، تا تیشكى خۆر نه‌دات له‌چاوت.
هه‌وڵ بده‌ بابه‌تى جوانكارى چاو هى كه‌سانى تر به‌كارنه‌هێنیت ،  چونكه‌ زۆرجار ده‌بێته‌ هۆى گواستنه‌وه‌ى هه‌ستیارى .
زوو زوو چاوه‌كانت به‌ئاو بشۆ تا به‌كتریا تێدا كۆنه‌بێته‌وه‌ .
زۆر دامه‌نیشه‌ به‌دیارى سه‌یرى تیڤى و كۆمپیوته‌ر و مۆبایل چونكه‌ چاو ووشك ده‌كاته‌وه‌ .
كلێنس به‌كارمه‌هێنه‌ بۆ چاوت چونكه‌ توكى ووردى هه‌یه‌ چاو سوور ده‌كاته‌وه‌ .
هه‌وڵ بده‌ له‌وه‌رزى هاویندا هاوێنه‌ى چاو به‌كارنه‌هێنیت (عه‌ده‌سه‌) چونكه‌ هاوێنه‌ له‌ كه‌ش و هه‌واى گه‌رمدا چاو توشى هه‌ستیارى ده‌كاته‌وه‌ .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1243 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/10/2019 11:18:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ