کۆمەڵایەتی
به‌ پێنج ڕێگه‌ ڕێگه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خۆڕاگری و ئارامی گرنگترین ڕه‌فتاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یت به‌سه‌ركه‌وتن و ئامانجه‌كانت، به‌ڵام په‌یوه‌ست بوون به‌هه‌ندێك ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌ی نادروست به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ره‌و دواوه‌ت ده‌بات و شكست ده‌هێنیت له‌كۆتایدا.

ئه‌و پێنج ڕه‌فتاره‌ی كه‌ زیانی هه‌یه‌ و شكست پێ ده‌هێنێت له‌سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی ژیانتدا چین؟

به‌راوردكردنی خۆت به‌رامبه‌ر كه‌سانی دیكه‌، جا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها كه‌مكردنه‌وه‌ی توانا و وزه‌كانی خۆته‌ و كات ده‌كوژیت، پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ت له‌بیربێت كه‌ تۆ كێیت و ئامانجه‌كانت چین و وێنه‌یه‌ك بۆ ئامانج و پیلانه‌كانی خۆت دابڕێژیت و متمانه‌ت به‌خۆت بێت.
ترس، یه‌كێكه‌ له‌ هه‌سته‌ مه‌ترسیداره‌كان و ده‌بێته‌ هۆی شكست له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌كان و له‌ هیچ كارێك سه‌ركه‌وتووت ناكات.

ڕه‌فتاری نابه‌جێ و كێشه‌ دروستكه‌ر سیفاتێكی زۆر خراپه‌ و كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر هه‌موو هه‌نگاوه‌كانت ده‌بێت و تووشی دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵیت ده‌كات و دوورده‌خاته‌وه‌ له‌ ئامانج و هه‌نگاوه‌كانت.

هه‌وڵبده‌ به‌رپرسیاریه‌تی ژیان و كاره‌كانی خۆت هه‌ڵبگره‌ و ڕامه‌كه‌ له‌ ڕاستیه‌كان و سوود له‌ هه‌ڵه‌كان وه‌ربگره‌، به‌ڵام باسكردن و به‌شداریكردن له‌ كێشه‌كانی كه‌سانی دیكه‌ شكست پێ ده‌هێنێت.

هه‌ستكردن به‌ كه‌می و ڕازی نه‌بوون به‌هیچ شتێك دیسان ڕه‌فتارێكی نادروسته‌ و ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ شكست نه‌ك سه‌ركه‌وتن.
2376 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 11:20:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ