هەمەڕەنگ
له‌ وه‌رزى هاویندا له‌ش پێویستى به‌م خۆراكانه‌یه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى زۆربه‌مان ئاره‌زووى زۆرخۆرى یان ژه‌مه‌ خۆراكى قوورس ناكه‌ین له‌ وه‌رزى هاویندا ، ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونى كه‌ش و ئاو و هه‌واى گه‌رم كه‌وات لێ ده‌كات كه‌متر ئاره‌زووى ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كان بكه‌یت ، باشتروایه‌ سه‌ووزه‌ و میوه‌ زۆر بخورێت چونكه‌ له‌ش فێنك ده‌كه‌نه‌وه‌ و زۆر جار به‌هۆى گه‌رمى له‌ش و هه‌ست كردن به‌ به‌رزى پله‌ى گه‌رمى  له‌ش بێزار ده‌بین و یان گێژ و بێتاقه‌ت ده‌بین .

هه‌ربۆیه‌ له‌ش له‌وه‌رزى گه‌رمادا پێویستى به‌و خۆراكه‌ ماددانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌یه‌كى به‌رز ئاویان تێدایه‌ ، سه‌ووزه‌ و میوه‌ش وه‌كو (كاهوو و جه‌رجیر كه‌وه‌ر و كه‌ره‌ووز و شووتى و خه‌یار و پرته‌قاڵ و ترۆزى و ترێ ى سوور و ڕه‌ش و قه‌رنابیت و كه‌له‌رم ) هه‌ریه‌كه‌ له‌مانه‌ خواردنیان له‌وه‌رزى هاویندا زۆر گرنگه‌ و له‌ش له‌ ووشك بوونه‌وه‌ ده‌پارێزێت .

خواردنه‌وه‌ى ماستاو له‌ش ده‌پارێزێت له‌ووشك بوونه‌وه‌ و وات لێ ده‌كات  جه‌سته‌ت ته‌ڕ بێت ، جگه‌ له‌وه‌ش گورچیله‌كان به‌هۆى ته‌ڕى له‌شه‌وه‌ به‌ته‌واوى كارى خۆیان ده‌كه‌ن و به‌دوور ده‌بن له‌ سست بوون و ئه‌وه‌ش له‌یاد مه‌كه‌ میز و میزه‌ڵدان پاك ده‌كاته‌وه‌ .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
844 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2019 11:21:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ