هەواڵ
له‌سه‌ركێشه‌ی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسێكدا هونه‌رمه‌ندێك ده‌ستگیركرا
 ئاڕاستە

لە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2019دا فاخیر هەریری هونەرمەندی  میللی له‌ شاری هه‌ولێر چووە بۆ شەقڵاوە و لەوکاتەوە بێسۆراخە، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێریش دەڵێت،  بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کراوە.

یونس شیما، هاوڕێی فاخیر هەریری  رایگەیاندوه‌: بەنیازن رۆژی دووشەممە 15-7-2019 لەبەردەم تەلاری پەرلەمان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن ،فاخیر هەریری لەسەر زەویەک کە لە شەقڵاوە بەکرێی گرتووە لەگەڵ بەرپرسێک ماوەیەکە کێشەی هەبووە.
ئه‌و هاورێیه‌ی هه‌ریری باسی له‌وه‌شكردوه‌ خاوەنی زەوییەکە داوای لە فاخیر هەریری کردووە زەوییەکەی بۆ چۆڵ بکات و ئەویش گوتوویەتی، ''نزیکەی 14 دەفتەر دۆلارم لەو زەوییەدا خەرجکردووە و سەرمایەی خۆم بەدەستبهێنمەوە چۆڵی دەکەم.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر  رایگەیاند: "فاخیر هەریری بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەلایەن پۆلیسی شەقڵاوەوە دەستگیر کراوە.
12877 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/14/2019 1:46:20 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ