هەواڵ
پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌ستى پێكرد
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2016-2017 كۆتایی هاتووە پله‌كانیان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.

لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆك ئەركانی هێزەكانی پێشمەرگە له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌:بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەران سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵانی 2016-2017 كۆتایی پێهاتووە و سەرجەمیان پلەكانیان بەرزكراوەتەوە.

ئه‌وه‌شى تێداهاتووه‌:لیستی ناوی ئەو ئەفسەرانەی كە دەبوو لە ساڵی 2017 پلەیان بەرزبكرێتەوە ئامادەیە و پلەیان بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە ساڵی 2018 بەدواوە بڕوانامە دەكرێتە پێوەر.

جەختی له‌وه‌شكرده‌وه‌:ئەو ئەفسەرانەی بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندییان هەبێت پلەی بۆ دیاری دەكرێت كە لەو پلەیە بەرزتر نابێتەوە ، بەڵام خاوەن بڕوانامەكان بەشێوەیەكی یاسایی سێ ساڵ جارێك پلەیان بەرزدەكرێتەوە.
23243 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/15/2019 9:01:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ