هەواڵ
سه‌ردانیكارانی ئیران له‌م كێشه‌یه‌ ئاگادار كرانه‌وه‌
 ئاڕاستە

 نشینگه‌ی سلێمانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، له‌ كاتى چوونیان بۆ ئێران له‌ رێى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخه‌وه‌، ده‌توانن تا بڕى 10 هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن.

له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك ،ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ،ئاگاداری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ ئێران له‌ ڕێی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه‌، ده‌توانن تا بڕی ده‌ هه‌زار دۆلار ببه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ناو مه‌رزی باشماخ سه‌ردانی بانكی میلی بكه‌ن و ده‌رخسته‌ی وه‌ربگرن، كه‌ چه‌ند پاره‌یان پێیه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ڕێگا تووشی كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌.
14917 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/15/2019 2:46:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ