ئابوری
عێراق هه‌موو مانگێك 881 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لەسەر پرسی نەوت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان،  هەولێرو بەغداد رێككەوتن.

سەرچاوەیەكی باڵا لەبەغداد له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند:" لە سەردانەكەی ئەمڕۆی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد هەردوولا رێككەوتن لەسەر پرسی نەوت و بودجەی هەرێمی كوردستان"

ئاماژەی بەوەشكرد:" رێككەوتنەكەی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغداد بەجۆرێكە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەری ساڵی 2020 ەوە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد دەكات و بەغداش موچەی موچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەكات كە مانگانە  881 ملیار دینارە ، لەگەڵ پارەی گەنمى جوتیاران و پەرەپێدانی پارێزگاكان".

باسى له‌وه‌شكردووه‌:"لە ئێستادا هەرێمی كوردستان رۆژانە 452 هەزار بەرمیل نەوت رەوانە دەكات، لەو بڕە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رادەستی بەغداد دەكات و 202 هەزار بەرمیل نەوتی دەمێنێتەوە هەرێم خۆی مامەڵە بەداهاتەكەیەوە دەكات بۆ خەرجی كۆمپانیاكان و قەرزەكانی دەبێت".

ئەوەشی خستە روو:" لە دوێنی لە كۆشكی سەلام بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ سەركردە سیاسیەكانی عێراق كۆبۆتەوەو پێی راگەیاندوون كە حكومەتی هەرێم نەرمی نواندووە لەسەر پرسی نەوت و پێویستە عێراقیش بەدەم ئەو خواستەی حكومەتی هەرێمەوە بچێت".

وەفدەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوون لە ( مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت،  فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ،  شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری)، لە بەغداد لەگەڵ هەریەك لە  بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و  محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبونەوە.
7020 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 9:26:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ