هەمەڕەنگ
بەوێنە : پیاوێک بەهۆی نەخۆشیە نەزانراوەکەی قەبارەی سەر و دەم و چاوی بۆ سێ ئەوەندە قەبارەی ئاسایی ئاوسا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
نەخۆشیە نەزانراوەکەی پیاوێکی 56 ساڵان بووەهۆی ئەوەی ڕووخساری بشێوێت و قەبارەی دەم چاوی بۆ سێ ئەوەندەی قەبارەی ئاسایی بئاوسێت و ئەو نەخۆشیەو کاریگەریە دەورووبەر و پزیشکەکانی توشی شۆک کرد .

پێگەی هەواڵی (Daily Mail) بڵاوی کردەوە ، رۆمۆلۆ پیلاپیل ، ئەو پیاوەتەمەن 56 ساڵانەی فلیپینە ، کە بەهۆی نەخۆشیە نەزانراوەکەی ڕووخساری  شێواندووە و دوو چاری ئاوسانێکی زۆر بۆتەوە کە قەبارەی ئاوسانەکەی بۆ سێ ئەوەندەی قەبارەی ئاسای یە .
 
سێ ساڵ پێش ئێستا چاو و لوتی ئەو پیاوە فلیپینیە  دووچار خوران هاتن دواجار ئاوسان ، لە سەرەتادا وادەستنیشان کرا کە نەخۆشیەکەی هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان بن ، ئەگەرچی دەرمانی  پێویستی پێدرا بەڵام ، چارەسەری نەخۆشیەکەی نەکرا ، بەهۆی ئەوەی خێزانەکەی ناوبراو نەی توانی چارەسەری پزیشکی باشتر بەدەستبخات ، بەهۆی بەردەوامی ئاوسانی ڕووخساری بینای لەدەست دا .

جۆن سانتۆس ، لەبارەی نەخۆشی رۆمولۆ وە ئاماژەی بەوەکردووە " پزیشکەکان نەیانتوانی دەستنیشانی نەخۆشی ناوبراو بکەن  ، هەربۆیە لەدوای چەند هەفتەیەک لە ئاوسانی ڕووخساری  دوایانکرد کە نەخۆشەکە بگوازنەوە نەخۆشخانەیەکی گەورەتر لە مەنیلە ، بەڵام بەهۆی هەژاری خێزانەکەیەوە نەتوانرا ئەم کارە بکەن .

جۆن باسی لەوەشکردوە " ناوبرا و خێزانێکی باشن ، ئەم ژیانە شایستەی ئەوان نی یە ، هیوادارم هاوکاری بکرێن و تا لەم حاڵەتە ڕزگار بکرێن " .

939 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 10:13:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ