هەواڵ
هه‌رێم:كچێك به‌هۆى به‌ربونه‌وه‌ له‌سه‌ربان به‌سه‌ختى برینداربوو
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
 پۆلیس زانیارى له‌باره‌ى رووداوى برینداربوونى كچه‌ خوێندكارێك له‌ قه‌ڵادزێ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "كچه‌ خوێندكاره‌كه‌ له‌ سه‌ربانى ماڵه‌وه‌یان كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌:"ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:30 ، كچێك به‌ ناوی (س. ی. ع) له‌دایكبووی ساڵی 1998، پیشه‌ی خوێندكار، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان له‌ قه‌ڵادزێ به‌ برینداری گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو:"برینداربوونی ئه‌و كچه‌ له‌كاتێكدا بووه‌ چۆته‌ سه‌ربان به‌ مه‌به‌ستی ئاو ڕشاندنی دیواری به‌یتونه‌ی قاتی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌یان ، به‌ڵام به‌ربۆته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌، دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌".

444 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 10:33:42 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ