هەمەڕەنگ
شووتى و ناوكى شووتى پێكه‌وه‌ بخۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان ئاره‌زووى شووتى ده‌كه‌ین ، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ناوكه‌كه‌ى نه‌خۆین ، به‌ڵام له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا سوود و گرنگى ناوكى شووتى باس ده‌كات كه‌له‌مه‌ودوا هه‌وڵ بده‌ به‌شووتییه‌كه‌وه‌ بخورێت باشتره‌ وه‌ك له‌وه‌ى فڕێ ى بده‌یت .

*ناوكی شووتی بڕێكی زۆر سه‌رچاوه‌ی به‌سوودی تێدایه‌ و چاره‌سه‌ری كێشه‌ و نه‌خۆشیه‌كانی میزه‌ڵدان و گورچیله‌ ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ ده‌توانیت بیكوڵێنیت و دواتر ئاوه‌كه‌ی بخۆیته‌وه‌.

 *ناوكی شووتی بهاڕه‌ و تێكه‌ڵی بكه‌ له‌گه‌ڵ دوو كوپ ئاودا، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ بیخۆره‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی گورچیله‌ و كرداره‌كانی. 

*ناوكی شووتی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ئامێری میزه‌ڵدان ده‌كات و چالاكی ده‌كات. 

*ئاستی به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ برێكی زۆر مه‌گنیسیۆمی تێدایه‌، كه‌ به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی له‌ش. 

*ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی دژه‌ ئۆكسان، هه‌ربۆیه‌ دژی نیشانه‌كانی پیری ده‌جه‌نگێت. 

*یه‌كسانی په‌ستانی خوێن ڕاده‌گرێت، چونكه‌ مادده‌ی (C6H14N4O2) تێدایه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی په‌ستانی خوێن ده‌كات. 

*جوانی گه‌شاوه‌ی پێست ده‌پارێزێت و بریقه‌داری ده‌كات.
2828 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 11:24:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ