ئابوری
موچه‌ى خانه‌نشینان زیاد ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
هه‌وڵده‌درێت موچه‌ى خانه‌نشینان زیاد بكرێت به‌جۆرێك كه‌ بڕه‌كه‌ى 700 هه‌زار دینار بێت .

سه‌لیم شوشكه‌یى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: حكومه‌تى عێراق پڕۆژه‌یاسایه‌كى داوه‌ته‌ په‌رله‌مان به‌ناوى (پڕۆژه‌یاساى خزمه‌تى نیشتمانى)، پڕۆژه‌یاساكه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ یه‌كخستن و لێكنزیكکردنه‌وه‌ى مووچه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌ خانه‌نشیندا، زیاتر په‌یوه‌ندى به‌ خانه‌نشینه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌جۆرێك كه‌مترین مووچه‌ى خانه‌نشینى ده‌بێت هێنده‌ هه‌بێت كه‌ بتوانرێت، له‌مڕۆدا كه‌سى خانه‌نشینكراو پێی بژیت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕى 700 هه‌زار دینار دانراوه‌".

وتیشى:"ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ دواى ده‌نگ له‌سه‌ردانى ده‌گشتێنرێت، واته‌ هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ یاساكه‌دا كوردستان هه‌ڵاوێرنه‌كراوه‌، بۆیه‌ ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ هه‌رێمى كوردستانیش ناچارده‌كات، جێبه‌جێى بكات".

سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ره‌كانى ته‌مه‌ن و ساڵى خزمه‌ت بۆ خۆخانه‌نشینكردن ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایى ئاشكراى كرد: فه‌رمانبه‌ر ده‌توانێت، له‌ته‌مه‌نى 50 ساڵیدا خۆى خانه‌نشین بكات، ئه‌گه‌ر 15 ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد:"ئێمه‌ له‌ لیژنه‌ى یاسایى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان لایه‌، رێكاره‌ یاساییه‌كانمان ته‌واوكردووه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ له‌ په‌رله‌مان بخرێته‌ڕوو، خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌وه‌ش به‌بڕواى من بۆ مانگى ئەیلولی ئەمساڵ دواده‌خرێت".
17684 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 12:12:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ