هەواڵ
مەتین بارزانی له‌ كاتى ڕووداوى ته‌قه‌كردنه‌ له‌ ڕێستوڕانه‌كه‌ی هه‌ولێر له‌وێ بوه‌
 ئاڕاستە

له‌كاتی  ڕووداوی تەقەکردنەکەی دوێنێی شاری هەولێر کە لەئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا مەتین دلۆڤان بارزانی کە برازای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە له‌وێ بوه‌و ڕونكردنه‌وه‌ش ده‌دات.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە ١٧ی ٧ی ٢٠١٩، ڕووداوێکی تەقەکردن لە ڕێستورانتێکی شاری هەولێر ڕووی دا ، لە ئەنجامدا كارمه‌ندێكی كۆنسوڵگەی توركیا لە هەولێر و دوو کەسی دیکەی خەڵکی شاری سۆران گیانیان لەدەست دا و دواتر ژمارەیەک لە ماڵپەر و لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گوایە مەتین دلۆڤان بارزانی لەو ڕووداوە تێوەگلابێت.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا كه‌ لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە مەتین بارزانی دەڵێت: له‌ كاتى ڕووداوى ته‌قه‌كردن له‌ ڕێستوڕانتێكى هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێیه‌كیش وه‌ك ده‌یان هاووڵاتیى تر بۆ خواردنى نیوه‌ڕۆ له‌وێ بووین. سوپاس بۆ خوا كه‌ هه‌موومان سه‌لامه‌ت بووین و به‌رنه‌كه‌وتین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ كه‌سى تر به‌ركه‌وتن و بوونه‌ قوربانى.
مەتین باسی له‌وه‌شكردوه‌ ،هه‌ندێ كه‌ناڵى نابه‌رپرسى ڕاگه‌یاندن، هه‌بوونى منیان له‌وێ قۆستۆته‌وه‌ و بۆ مه‌رامى تر هه‌واڵى بێبنه‌مایان له‌سه‌ر نووسیوه‌. لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نم كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌م و داواى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌ تۆمار ده‌كه‌م.
3430 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 1:48:03 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ