هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ گوێی لە قسەكانی نادیە موراد گرت
 ئاڕاستە


لە پەراوێزی كۆبوونەوەی (ئازادی ئاینی )ئێوارەی 17ی تەمووز سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، پێشوازی لە كۆمەڵێك كەسایەتی ئاینە جیاجیاكانی ئەمریكا كرد. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەوردی و بە وریاییەوە گوێی لە قسەكانی نادیە موراد گرت كه‌ لەقسەكانیدا نادییە  ڕایگه‌یاند:من لە عێراقەوە هاتووم، داعش لەساڵی 2014 هێرشی كردە سەرمان كەس بەرگری لێنەكردین، شەش خۆشك و دایكم یان كوشت، هەروەها 11 ژنی براكانم و برازا و كەسوكارم دەستگیركران وتا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار ژنی ئێزدی بێ سەروشوێنن و چارەنوسیان نادیارە كه‌ چارەنوسی ئەو بێ سەروشوێنانە نیگەرانی كردووین.

نادیە موراد ئه‌وه‌شی بۆ ترامپ ڕونكرده‌وه‌،راستە داعش لەناوچەكەماندا بوونی نەماوە، بەڵام تائێستا چارەسەری كێشەكەمان نەكراوە و نەگەڕاوینەتەوە بۆ ناوچەكەمان، چونكە هەریەك لە حكومەتی كوردستان و حكومەتی عێراق لە ململانێدان كامیان بتوانن ناوچەكە كۆنترۆڵ بكەن.
257 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 1:50:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ