هەواڵ
تەرمی دیپلۆماتكارەكەی توركیا به‌ فڕۆکەیەک رەوانەكرایەوە
 ئاڕاستە

بەپێی زانیارییەكانی میدیا توركییەكان درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی کارمەندە دیپلۆماتکارەکەی كۆنسوڵخانەی تورکیا لەهەولێر کە لە رێستۆرانتێکی هەولێردا كوژرا بە فڕۆکەیەک رەوانەی تورکیا كرایەوە.
دیپلۆمەتكارەكەی توركیا ناوی عوسمان كۆسە-یە و تەمەنی 36 ساڵە و باوكی دوومنداڵە و خەڵكی شاری مێرسینە و لەئەنقەرە نیشتەجێیە. 
پاشنیوەڕۆی دوێنێ  چوارشەممە 17ی تەمموزی 2019 رووداوێکی تەقەکردن لەنێو چێشتخانەیەكی  هەولێر کوژراوتوێکارە پزیشکییەکانی تەرمەکە لە نەخۆشخانەی رزگاری لەهەولێر ئەنجامدراوە و پاشان تەرمی دیپلۆماتكارەكەی توركیا رەوانەی وڵاتەكەی كراوەتەوە.
جێگه‌ی باسه‌،بەهۆی رووداوەكە وه‌جگە لەدیپلۆمەتكارەكەی توركیا  دوو هاوڵاتی هەرێمی كوردستان كە خەڵكی سۆرانبون گیانیان لەدەستدا .
762 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 1:59:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ