هەواڵ
كۆمپانیای فەیسبوك هەشت هەزار دۆلار ده‌به‌خشێته‌ كه‌سێكی عیراقی
 ئاڕاستە

میدیا عیراقیەكان بڵاویان كردەوە، بەهۆی دۆزینەوەی هەڵەو كەموكوڕیی، بۆ جاری پێنجەم كۆمپانیای فەیسبوك گەنجێكی عێراقی بەبری هەشت هەزار دۆلار  خەڵات كرد.

كۆمپانیای فەیسبوك بڕی  هەشت هەزار  دۆلار خەڵاتی بەخشیوەتە موئمیل ئەحمەد شەكیر بەهۆی دۆزینەوەی هەڵە و گرفتێك لەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە كە بەشداربوان یان هاككەرەكان دەتوانن بەنهێنی بچنە ناو ئەژماری كەسی كەسەكانەوە و وشەی نهێنی و ئیمەیڵی تایبەتی بگۆڕن،فەیسبوكیش بەرامبەر دۆزینەوەی ئەو كەموڕییە بە فەرمی سوپاسی گەنجە عێراقییەكەی كردووە،  كە لەو كێشەیە ئاگاداری كردونەتەوە كە زیات بە بەكارهێنەرەكانیان دەگەیەنێت.

جێگه‌ی باسه‌ ،پێشتریش چوار جاری دیكە فەیسبوك بە بڕە پارەی جیاواز ئەو گەنجەی خەڵات كردوە و ناوی خستوەتە ریزبەندی (81)ی هاوڕێیانی خۆیەوە.
1807 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 3:08:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ