هەواڵ
كۆتایی به‌سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵكارانى كۆمپانیاكانى ئینته‌رنێت ده‌هێنرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
شەڕ له‌ دژی قۆرخكاری كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت دەست پێده‌كات و وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراقیش ده‌ڵێت:كۆتایی بەسەرجەم گەندەڵكاران ده‌هێنین..

 لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا نەعیم روبەیعی وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق ڕایگه‌یاند:شەڕمان له‌ دژی كۆمپانیا قۆرخكاریەكانی ئینتەرنێت دەست پێكردووە.
وتیشى: گەندەڵكاران وەزارەتی پەیوەندییەكانیان كردووە بە لانكەیەك بۆ خۆیان.
نەعیم روبەیعی بەڵێنیشىدا بەتەواوەتی كۆتایی بەو كۆمپانیایانە بهێنین كە لەناو وەزارەتدان و ئاشكرایان بكەن،و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا:شەڕی دژی ئەو كۆمپانیایانە تەواو نابێت تا كۆتایی بەسەرجەم گەندەڵكاران نەهێنین
822 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 3:09:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ