هەواڵ
باری نائاسایی راگەیاندرا..هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌
 ئاڕاستە

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکرات، رێکخراوی تەندروستی جیھانی باری نائاسایی تەندروستی راگەیاند.

رێکخراوی تەندروستی جیھانی تیدروس ئەدھانوم رایگەیاندوه‌، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە کۆنگۆی دیموکرات جێی نیگەرانی نێودەوڵەتییە و بە بارێکی نائاسایی تەندروستی دادەنرێت. بەڵام ھیچ رێوشوێنێک سەبارەت بە سنوردارکردنی گەشت و بازرگانی لە ناوچەکە رانەگەیەندراوە. 
رێکخراوی تەندروستی جیھانی بلاویكرۆدته‌وه‌، ئەگەری بڵاوبوونەوەی زیاتری ئیبۆلا لە کۆنگۆ و ناوچەکانی تر، زۆر بەرزە، بەڵام مەترسی بڵاوبوونەوەی لە دەرەوەی ناوچەکە بەو شێوەیە نییە. 

پزیشکان لە کۆنگۆش ڕایگه‌یاندوه‌، رۆژانە نزیکەی ١٢ حاڵەتی توشبوون بە ئیبۆلا تۆمار دەکەن. تا ئێستاش ٢ ھەزار و ٥١٢ حاڵەتی توشبوون و ھەزار و ٦٧٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان ھەبووە. ٧٠٣ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاک بوونەتەوە.
29618 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 3:11:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ