هەواڵ
وەزارەتی دارایی هه‌رێم یەکەم بڕیاری دەرکرد
 ئاڕاستە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ته‌مموزبەپێی راگەیەندراوێک،وەزارەتی دارایی و ئابووریی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم بڕیاری دەرکرد.

ئەنجومەنی وه‌زاره‌تی  دارایی و ئابووریی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی بە سەرپەرشتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە کابینەی نۆیە م ئه‌ نجامدا.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی:

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨/٧/٢٠١٩، بەسەرپەرشتی  "ئاوات جەناب نوری"، وەزیری نوێی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم، لە دیوانی وەزارەت یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکە، بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری، سەبارەت بە "ھێلە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان" ڕوونکردنەوەی پێویستی بۆ ئامادەبووان دا و ڕایگەیاند: " پێویستە وەزارەتمان خالە پەیوەندیدارەکانی ئەو بەرنامەیە بکاتە چوارچێوەی گشتی کاری داھاتووی خۆی، وە ئامادەکردنی و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی پەسەند کردن".
لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت ڕاو سەرەنجی خۆیان لەسەر تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و کارنامەکە خستەڕوو: بڕیاردرا لە ھەفتەی داھاتوو کارنامەی وەزارەت گەلالە بکرێ و بەرز بکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت سوپاس و دەست خۆشیان ئاراستەی وەزیری نوێی دارایی و ئابووری کرد بەڵێنیان دا پشتیوانی تەواوی ئەو کارنامەیە بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان
12532 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2019 3:12:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ