هەواڵ
یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریدەکرێت
 ئاڕاستە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت ، "ڕۆژی ١ی (زی الحجە) یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریدەکرێت".
 
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند: " جەژنی قوربان جیاوازە و تەنھا لەلایەن سعودیەوە ئەو ڕۆژە دیاریدەکرێت و دیاریکردنی ڕۆژی عەرەفەش بەھەمانشێوە ھەر لەلایەن سعودیەوە دیاریدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ١٠ ڕۆژ بەر لەو وادەیە ئاشکرادەکرێت.
وتیشى: یەکی زی الحجە سعودیە بڕیاری لێدەدات کە ١٠ی زی الحجە دەکەوێتە چەندی مانگەوە، ئەوەی باسیش لەدیاریکردنی ١١ی ٨ی ٢٠١٩ دەکرێت، ھیچ بنەمایەکی نییە.
جەختیشیکردەوە: جەژنی قوربان وەکو جەژنی ڕەمەزان نییە چاوەڕوانی بینینی مانگ بکرێت ئاخۆ لەکام وڵات مانگ بینرا ئینجا بکرێتە جەژن ، به‌ڵكو ئێمە چاوەڕوانی سعودیە دەکەین.
34968 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/20/2019 9:27:29 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ