كۆمپانیای كاسپەرسكای مەترسیەكی دیكهی ڕایگهیاند
ئاڕاستە
پێشتر شارەزایانی بواری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هۆشداری لەسەر بەكارهێنانی بەرنامەی FaceApp دابوو كە لەڕێگەی بەرنامەكەوە زانیارییە تایبەتیەكانی بەكارهێنەر دەدرزێت و لەئێستادا مەترسیەكی دیكەی بەرنامەكە ئاشكرادەكرێت.
كۆمپانیای كاسپەرسكای مەترسیەكی دیكەی بەرنامەی FaceApp ئاشكرادەكەن و ڕایدەگەنێت: دەركەوتووە FaceAppی ساختە لە رێگای نیشاندانی وەك ماڕكەیەك بەرنامەیەكی ساختەیە بۆ هەڵخەڵەتاندنی بەكارهێنەران و بەكارهێنانی بەرنامەكە لەسەر ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دەبێتە هۆی توشبوونی ئەو ئامێرانە بە رێكلامە زیانبەخشەكان.
هەروەها ئەوەشی خستۆتهڕوو: ئەگەر ئەو بەرنامەیە لە سەرچاوە نافەرمییەكانەوە داببەزێندرێ ئەوا ساختەیە و تەنانەت پەیامێكی هەڵە دەدا و دەیسڕێتەوەو بەپێی داتاكانی ئەو كۆمپانیایە لە ماوەی ئەم دوو رۆژەی دواییدا ٥٠٠ هەزار بەكارهێنەر دووچاری ئەو كێشەیە بوونەتەوە.
|