چارەنوسی نیمار چی بەسەردێت
ئاڕاستە:کاوان عومەر
تادێت دەنگۆی ڕۆیشتنی نیمار لەیانەی پاریس سانجێرمان زیاتر دەبێت ، بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە خۆی لەسەرهێڵە بۆ گواستنەوەی.
بە پێی هەوالی رۆژنامەکان ئیدارەى پاریس سانجێرمان دەیەوێت لە فرۆشتنی نیماردا پارەى دەستبکەوێت و بەرشەلۆنەش لە ئیستادا پارەى پێویستی بەدەستەوە نیە تا بیداتە پاریس هەر بۆیە پیشنیازی دەستبەرداربون لە دوو یاریزانی کردوە کە بریتین لە کۆتینهۆ و ڕاکیتچ و ئۆمتیتی و سمیدۆ کە دوانیان هەڵدەبژێرێت.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیاش یۆڤانتۆسی گەورەی یانەکانی ئیتاڵیا خواستی گواستنەوەی نیماری هەیە بۆ یانەکەی.
|