کۆمەڵایەتی
هۆڕمۆنی به‌خته‌وه‌ری
 ئاڕاستە

هۆڕمۆنه‌كانی وه‌ك ده‌ماره‌گوێزه‌ره‌وه‌كان و نێردراوی كیمیایی كه‌له‌ش به‌رهه‌میان دێنێ چالاكی جۆراوجۆری له‌ش ڕێك ده‌خات له‌وانه‌ گه‌شه‌و زۆربوون و ڕه‌فتارو په‌ره‌سه‌ندن و ڕێكحستنی هاوسه‌نگی له‌ش. هۆڕمۆنه‌كان له‌لایه‌ن كوێره‌ ڕژێنه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌درێن بۆ ناو خوێن . هه‌ر هۆڕمۆنه‌ و خانه‌ی ئامانجی دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كارلێكی دیاری كراو . لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌ هۆڕمۆنی به‌خته‌وه‌ری بكه‌م به‌چه‌ند زانیارییه‌كی ساده‌.

هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین واته‌ هۆڕمۆنی به‌خته‌وه‌ری و خۆش به‌ختی بۆ مرۆڤ .
ده‌ردانی بڕی دیاریكراوی ئه‌م هۆڕمۆنه‌ خۆش به‌ختی و مه‌زاجی باش بۆ مرۆڤ دابین ده‌كات له‌ دڵه‌ڕاوكێ و تێك چوونی مه‌زاج و ڕاڕایی دوری ده‌خاته‌وه‌.
كه‌م ده‌ردانی یان زۆر ده‌ردانی ئه‌م هۆڕمۆنه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر له‌ش دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی خه‌مۆكی و نۆره‌ تووڕه‌بوون و خۆكوشتن و تێكچوونی خه‌و خواردن و سه‌رئێشه‌ .
له‌ش ئه‌م هۆڕمۆنه‌ ده‌رده‌دات به‌ڕێژه‌ی 90% له‌لایه‌ن ڕژێنه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه‌ كه‌ یارمه‌تی جووڵه‌و كاری ڕیخۆڵه‌كان ده‌دات وه‌ 10% له‌لایه‌ن كۆئه‌ندامی ده‌ماره‌وه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر شه‌هیه‌ و خه‌وو مه‌زاج و چالاكی جۆراو جۆری ڕۆژانه‌ . وه‌ به‌شێكی كه‌میش له‌لایه‌ن په‌ڕه‌كه‌ی خوێنه‌وه‌ ده‌رده‌درێت كه‌یارمه‌تی حوێن مه‌یاندن ده‌دات وه‌ له‌ش ئه‌م هۆڕمۆنه‌ به‌رهه‌م دێنێ له‌ كۆمه‌ڵێك ترشی ئه‌مینی ( تربتۆڤان ).


به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك ده‌توانرێت بڕی ئه‌م ھۆڕمۆنه‌ له‌ له‌شدا زیاد بكرێت له‌وانه‌ش :

1- خۆدانه‌ به‌ر تیشكی خۆر كه‌ ماوه‌ی ئه‌م خۆدانه‌ به‌رتیشكی خۆره‌ ( 20 – 30 ) ده‌قیقه‌ كه‌متر نه‌بێت وه‌ له‌ به‌یانیان دا و دوای عه‌سر باشتروایه‌ له‌ناو باخچه‌كان و پاركه‌كاندا بێت واته‌ واته‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بێت .
2- ڕامان و بیرخستنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌ خۆشه‌كان یارمه‌تی ده‌ماخ ده‌دات كه‌ بڕێكی باش هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین ده‌رده‌دات به‌ ده‌ردانی دڵ خۆش ده‌بێت .
3- گرنگی دان به‌ له‌ش له‌ وه‌رگرتنی بڕی دیاریكراو له‌ ڤیتامین (B12 , B6 , C) جه‌خت كراوه‌ كه‌ وه‌رگرتن و دابین كردنی دابین كردنی بڕی دیاریكراو له‌ ڤیتامینه‌كان خه‌مۆكی ناهێڵێ و ده‌بێته‌ هۆی دڵ خۆشی مرۆڤه‌كان .
4- ئه‌نجام دانی ڕاهێنانه‌ وه‌رزشیه‌كان وه‌ك ڕاكردن و پیاسه‌كردن و سه‌ماكردن و مه‌له‌كردن ئه‌م وه‌رزشانه‌ یارمه‌تی ده‌ردانی بڕی دیاری كراو له‌م هۆڕمۆنه‌ ده‌دات .
5- دانانی سنورێك بۆ وه‌رگرتنی و به‌كارهێنانی شه‌كر چونكه‌ دابه‌زینی ڕێژه‌ی شه‌كر ئه‌بێته‌ هۆی تێك چونی مه‌زاج.
6- خواردنی ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ مه‌گنیسیۆم وه‌ك سه‌وزه‌ گه‌ڵا تۆخه‌كانی جه‌رجیڕ و سپێناخ و كاهوو كه‌ره‌وز .... وه‌ ماسی و مۆز بڕی زۆر مه‌گنیسیۆمیان تێدایه‌ ده‌بێته‌ هۆی لابردنی خه‌مۆكی .
7- خۆشتن به‌ تایبه‌تی به‌ ئاوی مام ناوه‌ندی مه‌یله‌و سارد كه‌ سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و به‌ركه‌وته‌ی ئاو ئارامی و هێمنی به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت .
8- بازاڕكردن به‌ تایبه‌تی بۆ ڕه‌گه‌زی مێ له‌ چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی چه‌ند وڵاتێكی جیاوازدا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ژیان بازاڕ ده‌كه‌ن زۆر دڵخۆش تر ده‌رده‌كه‌ون وه‌ك له‌ كاته‌كانی تردا .
9- بونی په‌یوه‌ندی سۆزداری ئه‌مه‌ش هۆكاری به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشی و ئارامیه‌ ئه‌گه‌ریش هاوسه‌رگیری بێت هیچ دودڵی دروست ناكات .
10- گه‌شت كردن و سه‌فره‌ هۆكاری ده‌ردانی بڕی ته‌واو له‌ هۆڕمۆنه‌كه‌یه‌ به‌هۆی بینینی سروشتی جوان و دڵ ڕفێن و گوێ گرتن له‌ نه‌غمه‌ی ته‌یر و باڵنده‌كان و هاژه‌ی ئاو .
11- گوێ گرتن له‌ مۆسیقا ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به‌خۆشی بكه‌یت به‌ تایبه‌تی منداڵ له‌ سكی دایكی دا ئه‌م هۆڕمۆنه‌ زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ( هۆڕمۆنی ئه‌ندرۆفین) كه‌ یارمه‌تی گه‌شه‌ی ئێسك و ددان ده‌دات له‌ منداڵ وه‌ به‌ پێی توێژینه‌وه‌كان كه‌ كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌مۆكیان هه‌بووه‌ كراون به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ ، كۆمه‌ڵێكیان هه‌موو ڕۆژ مۆسیقای زۆر هێمنیان بۆ لێدراون كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تریان بێ مۆسیقا ، ڕاده‌ی ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌كه‌یان فه‌حص كراوه‌ له‌ڕێگه‌ی میزه‌وه‌ بینراوه‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ڕێژه‌ی ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌كه‌یان زۆربووه‌ و ڕاده‌ی خه‌مۆكیان كه‌م بۆته‌وه‌ .
نیشانه‌كانی كه‌می ده‌ردانی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین :

1- تێكچونی مه‌زاج .
2- كێشه‌ و تێكچونی خه‌و .
3- نۆره‌ توڕه‌بوون .
4- دڵه‌ڕاوكێ .
5- خه‌مۆكی .
6- له‌گه‌ڵ زۆری خه‌وو خه‌سانه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ست به‌هیلاكی ده‌كات.
7- سه‌رئێشه‌ .
8- ناوبه‌ناو گه‌رمی به‌رزده‌بێته‌وه‌ .
9- گرژبوونی ڕیخۆڵه‌كان .
10- گۆڕان له‌ توانای سێكسی .
11- نه‌مانی ئیشتهای خواردن واته‌ ناڕێكی له‌ ژه‌مه‌ خۆراك دا .
12- ناڕێكی لێدانی دڵ .
13- له‌رزینی جه‌سته‌ .
14- توندی هه‌ناسه‌دان .
15- كێشه‌ی هه‌رس .
16- لاوازی ماسولكه‌ .
17- خه‌و زڕاندن .
18- زیادبوونی كێش .
19- قه‌بزی .
20- نه‌مانی متمانه‌ به‌ خودی خۆی .
خۆراكی ڕۆژانه‌مان ده‌بنه‌ هۆی زیاد بوونی بڕی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین كه‌واته‌ با له‌ڕێگه‌ی خۆراكمانه‌وه‌ بڕی ئه‌م هۆڕمۆنه‌ زیاد بكه‌ین :
1- مۆز : به‌باشترین خۆراك بۆ باشتركردنی مه‌زاج و هێمن كردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌ خانه‌ی ده‌ماخ .
2- شیر ئه‌و خۆراكه‌یه‌ كه‌ بڕێكی باش تریبتۆڤانی تێدایه‌ یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌م هۆڕمۆنه‌ ده‌دات .
3- ئه‌نه‌ناس ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین و ڤیتامین به‌ تایبه‌تی ڤیتامین( C) ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هۆڕمۆنه‌كان .
4- كیوی جۆره‌ها ڤیتامین و كانزای تێدایه‌ .
5- لـیمۆ ئه‌میش له‌ خێزانی مزره‌مه‌نیه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین ( C ) .
6- كاهوو به‌ هێوركه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌مار داده‌نرێت .
7- خواردنی گۆشتی هه‌ندێ جۆری ماسی له‌وانه‌ ( تونه‌) و ( سه‌له‌مون ) چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆمیگا ( 3 ) .
8- خواردنی گۆشتی قه‌ل .
9- نه‌سته‌له‌ی ڕه‌ش خۆش به‌ختی و ئارامی به‌ ده‌رون ده‌به‌خشێت .
10- سپێناخ و جه‌رجیڕ و شلیك .
11- خواردنی ئاوی گوڵه‌ به‌یبون دوای ئه‌وه‌ی كوڵێنرا .
12- ( گوێز ز گازۆ و باده‌م )  ئه‌م جه‌ره‌ساته‌ بڕی ته‌واو ئومیگا (3) ی تێدایه‌ و مه‌گنیۆم و ڤیتامین (B12) ده‌بنه‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ .
13- كاكاو قاوه به‌ڵام ناشبێت زیاتر له‌ ( 3 ) كوپ بخورێته‌وه‌ له‌ ڕۆژێك دا .

 به‌ڵام له‌هه‌مان كات دا ‌ هه‌ندێك خواردنیش هه‌ن ده‌بنه‌ هۆی زیادبوونی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی كه‌واته‌ ده‌بێت زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ خۆراكه‌ جۆراو جۆره‌كان به‌كاربهێنین .
1- ئایس كرێم : ڕێژه‌ی شه‌كر به‌رزده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئاستی ئه‌م هۆڕمۆنه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ .
2- خواردنی ئاماده‌كراو له‌ قوتو نراو بڕێكی زۆر خوێیان تێدایه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنه‌كه‌ .
3- خواردنی سوره‌وكراو به‌هۆی بوونی بڕی زۆر له‌ چه‌وری نادروست
 ( وه‌ك همبرگر و په‌تاته‌ی سوره‌وكراو ) .
4- زۆر خواردنی گۆشتی سور .
5- خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان وه‌ك تایگه‌ر . 
كه‌واته‌ كه‌می و زۆری هۆڕمۆنه‌كه‌ كێشه‌ دروست ده‌كات بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناته‌واویان هه‌یه‌ له‌م هۆڕمۆنه‌ و كه‌متر هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشی ده‌كه‌ن ناو به‌ناو شیكاری میز بكه‌ن بۆ زانینی بڕی هۆڕمۆنه‌كه‌ له‌ له‌شدا وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێدا زۆری ده‌دردانی چه‌ند نیشانه‌یه‌ك به‌ده‌رده‌خه‌ن له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا:
1- زیاد بوونی لێدانی دڵ .
2- زیادبوونی په‌رستانی خوێن .
3- ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆر .
4- ده‌رپه‌ڕینی چاو .
5- دڵ تێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه‌ .
6- تێكچونی بیرو بۆچون‌ .
7- هه‌ناسه‌دانی خێرا .
8- سك چوون .
9- سه‌ر ئێشه‌ .
10- وشك بوونی پێست .




گەشاو عەبدولقادر

1355 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/21/2019 2:03:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ