ئابوری
بانكى عێراق: به‌هیچ جۆرێك ئه‌م جۆره‌ دۆلارانه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ناكرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بانکی ناوەندیی عێراق وەرگرتنی هەندێک دۆلار و یۆرۆی کاغەز رەت دەکاتەوە و هۆکارەکەشی ئاشكرا دەكات .

بانكی ناوەندی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌: بەشێک لە دۆلارە کاغەزەکان وەرناگیرێن و مامەڵەیان پێوه‌ ناکرێت،  ئەگەر پارچەیەکی لێبووبێتەوە ، وە یاخود  دڕابێ و بە تیپی پارە چاکرابێتەو.
ئه‌وه‌شى تێداهاتووه‌:ئەگەر مۆرێکی گەورەی پێوەبێ، بەشێوەیەك وێنە و زانیارییەکانی ناو دۆلارەکەی داپۆشیبێ، وە یان  زۆر دەستاودەستی پێکرابێ و کاغەزەکە تێکچووبێ، بەشێوەیەک وێنە و زانیارییەکانی ناو دۆلارەکەی داپۆشیبێ، وە ئەگەر پارچە لەزگە یان سیکۆتینی پێوەبێ یانیش رۆنی بەسەردا رژابێ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ناكرێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردووه‌: ئەگەر لە شوێنێکی نەگونجاو هەڵگیرابێ و بۆنی پەیدا کردبێ، بەهەمان شێوە مامەڵەی پێناكرێت و وەرناگیرێت . 
3519 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/29/2019 11:41:57 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ